گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ماکرۆن پەیوەندیی بە مستەفا کازمییەوە کرد.. چی بە کازمی وت؟

2021.04.03 - 17:58
App store icon Play store icon Play store icon
ماکرۆن پەیوەندیی بە مستەفا کازمییەوە کرد.. چی بە کازمی وت؟

ناس کورد- 

ئيمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا پەیوەندی بە مستەفا کازمییەوە کرد و جەختی لەوەکردەوە، وڵاتەکەى پشتگیرى عێراق دەکات بەتایبەتى لە کەرتى ئابوریدا، دەشڵێت، کۆمپانیا فەرەنسیەکان خواستى ئەوەیان هەیە وەبەرهێنان لە عێراقدا بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى مستەفا کازمى، سەرۆکى وەزیرانى عێراق (3ى نیسانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا لە ڕێگەى تەلەفۆنەوە پەیوەندى بە سەرۆک وەزیرانەوە کردووە و گفتوگۆ دەربارەى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان لەڕووى سیاسى و ئابوریى و ڕۆشنبیر و بوارەکانى ترەوە کراوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، هەروەها باس لە ڕێگەکانى بەهێزکردنى ئەو پەیوەندیانە کراوە، بەشێوەیەک کە خزمەتى گەلانى هەردوو وڵات بکات، سەرەڕاى ئەوەش باس لە بارودۆخى هەرێمى و نێودەوڵەتى و ڕێگەکانى ئارامکردنەوە و سەقامگیرى کراوە، ئەوەش سەرەڕاى گفتوگۆکردن لەسەر کەیسە هاوبەشەکانى نێوان هەردوولا.

 

بەپێى ڕاگەیەنراوەکە، کازمى جەختیلەوەکردووەتەوە کە عێراق بەردەوامە لە بنیادنانى پەیوەندییەکانى و هاریکارى لەگەڵ هاوبەشەکانیدا، ئەوەش دوور لە سیاسەتى میحوەریى و ئاڵۆزکردن.

 

نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەوەشى ئاشکرا کردووە، لاى خۆشیەوە ئیمانوێل ماکرۆن ستایشى هەڵوێستى عێراق و هەوڵەکانى مستەفا کازمى لەوبارەیەوە کردووە و وتوشیەتى، ئەوە لەبەرژەوەندى بەهێزکردنى ئاسایش و سەقامگیرى نێودەوڵەتییە، هەروەها پشتگیرى وڵاتەکەشى بۆ عێراق ڕاگەیاندووە و خواستى خۆشى پیشانداوە بۆ فراوانکردنى هاریکارى بەتایبەتى لە بوارى ئابورییدا و خواستى کۆمپانیا فەرەنسیەکانیشى بە کازمى ڕاگەیاندووە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکاندا لە عێراق.