گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەندامێكی دارایی: بەتەمای هیچ پارەیەك مەبن لەبەغداوە

2021.04.03 - 16:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێكی دارایی: بەتەمای هیچ پارەیەك مەبن لەبەغداوە

 ناس کورد-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بەگومانە لەوەی ئەو رێككەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی مادەی 11 ی بودجەی فیدراڵییەوە تێپەڕێنرا ببێتە هۆی ڕەوانەكردنی هیچ بڕە پارەیەك لە بەغداوە بۆ هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانێتی هیوا (3 نیسانی 2021) بۆ "ناس" ی روونكردەوە، "هەرێمی كوردستان توانای بەرهەمهێنانی 460 هەزار بەرمیل نەوت زیاتری نییە لە ڕۆژێكدا، بۆ ئەوەی پابەندییەكانی دارایی بەغداش (أقیام) ی بەغدا خەرج بكات، پێویستی بە فرۆشتنی 600 هەزار بەرمیل نەوت هەیە و "گومانی زۆر هەیە كە هەرێم ئەوەی پێ جێبەجێ ناكرێت كە داوای كردووە و پێی پەسەند بووە".

 

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی باسی لەوەشكرد، "سەرجەم ئەم گومان و سەرنجانەیان ئاراستەی سەرۆكایەتی لیژنەی دارایی كردووە لە دواساتەكانی گفتوگۆی تێپەڕاندنی بودجە، بەڵام هیچ وەڵامێكی قایلكەریان دەست نەكەوتووە".

 

بە بۆچوونی ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەوەی تێپەڕێنراوە زیاتر لێكگەیشتنێكی سیاسییە و سەری مانگ دێت و میكانیزمەكانی رادەستكردن و وەرگرتنی پارە لەنێوان سیستمی دارایی هەرێم و بەغدا كەند و كۆسپی زۆری تیایە و مادەم (مقاصة) نەماوە و لابراوە تەنانەت ئاڵوگۆڕی داراییش ئاسان نییە چونكە هێشتا نازانرێت پارەی نەوتی هەرێم دەچێتە كام حساباتی داراییەوە، جگە لەكێشەی نرخی نەوتی سۆمۆ كە بۆ هەرێم زۆر گرانترە.

 

بەپێی دەقی مادەی 11 بودجەی فیدراڵی كە لە پەرلەمان پەسەند كرا، هەرێمی پابەند كراوە بە ڕادستكردنی بڕی 460 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا لەگەڵ لێدەركردنی خەرجە بەرهەمهێنان و گواستنەوە و پترۆ دۆلار بەجۆرێك كە بەهای ڕادەستكراوی نەوت لە هەرێمەوە بۆ بەغدا لە 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە كەمتر نەبێت بەنرخی فرۆشی كۆمپانیای سۆمۆ.