گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوسەرۆکانی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی چوونەلای بەرهەم ساڵح

2021.04.03 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
هاوسەرۆکانی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی چوونەلای بەرهەم ساڵح

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی لە ناوچەی گەشتیاری مێرگەپانی شاری سلێمانی سەردانی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراقیان کرد، ئەوەش دوای پەسەندکردنی بودجەی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگی لە فەیسبوکی خۆی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "لە دیدارێکدا بیرورامان ئاڵوگۆڕکرد دەربارەی دوا پێشهاتە سیاسی و ئابورییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەت مەسەلەی پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراق و جێگیرکردنی پشکی کورد لەو بودجەیەدا."

 

دەشڵێت، "سوپاسی هەوڵ و هەنگاوەکانی دکتۆر بەرهەم ساڵح مان کرد کە رۆڵێکی نیشتیمانیی و یەکلاکەرەوەی بینی لە لێکنزیکردنەوەی بیر و بۆچونە جیاوازەکان و پەسەندکردنی پرۆژەیاسای گشتی بودجەی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەو بودجەیەدا."

 

باسی لەوەشکردووە کە "جەختمانکردەوە کە پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و کۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و بوژاندنەوەی کەرتی ئابوری. دوپاتمانکردەوە کە پابەندبوون بە یاسای بودجە دەبێتە مایەی ئیستیقراری ئابوری و کۆتایی هێنان بەو کێشە داراییانەی کە ماوەیەکی زۆرە بەرۆکی خەڵک و موچەخۆرانی گرتبوو."