گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشیر حەداد لەبارەى ’’لێبڕینی موچە’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.04.03 - 14:04
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد لەبارەى ’’لێبڕینی موچە’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق ڕەتی دەکاتەوە وتبێتی "لێبڕینی موچە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەردەوام دەبێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی بەشیر حەداد لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (3ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، "لە چەند ڕۆژی رابردوودا ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا، لێدوانێکی دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان شێواندووە کە گوایە جەنابیان راگەیاندووە "عێراق لەم مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێرێت، بەڵام لێبڕینی مووچە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەردەوام دەبێت".


ئەوەشی وتووە، "ئێمە لێرەوە بەھەموو شێوەیەک ئەو ھەواڵە چەواشەکارییانە ڕەت دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھیچ لێدوانێکی لەو شێوەیەی نەداوە".


نوسینگەی بەشیر حەداد ڕاشیگەیاندووە، "پێمان وایە ئەوانە کە لەو میدیا و سۆشیاڵ میدیایانە کار دەکەن، ھیچ شتێک لە کاری رۆژنامەنووسی نازانن و تەنیا فەرمانبەرێکن و کاریان شێواندنی لێدوانەکان و بێ نرخ کردنی ھەوڵی نوێنەرانی کوردە لە بەغدا و کەمکردنەوەی کارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە".