گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ لە پەخشی ڕاستەوخۆدا قەشەیەکیان ڕفاند

2021.04.03 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ لە پەخشی ڕاستەوخۆدا قەشەیەکیان ڕفاند

ناس کورد-

چەند چەکدارێک چوونەتە سەر کەنیسەیەک و لەکاتى پەخشى ڕاستەوخۆی بۆنەیەکی ئاینیدا لەناو کەنیسەکە قەشەیەک و سێ کەسى دیکەیان ڕفاندووە و گرتەى ڤیدیۆى ڕوداوەکەش تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى تەنی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى میامى هیراڵدى لە وڵاتی هایتى بڵاوى کردەوە، ئەو ڕوداوەى کە گرتەى ڤیدیۆکەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو کراوەتەوە لە کەنیسەى دیکینى لەنزیک شارى برنستى پایتەختى ئەو وڵاتەدا ڕوویداوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ڕوداوەکە شەوى پێنجشەممەى ڕابردوو ڕویداوە و دوو پیاو لەناو ئەو گروپەدا چەکیان پێبووە و چوونەتە سەر ئەوانەى کە سروودەکەیان وتووە لەکاتى بۆنەکەدا و ڕفاندوویانە.

 

شایەتحاڵێکیش بە ڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە، نزیکەى هەشت بۆ 10 کەس بەدوو ئۆتۆمبێلەوە هاتوون و قەشەیەک و سێ کەسى دیکەیان ڕفاندووە کە پیانۆژەنێکیشیان تێدابووە.

باس لەوەش کراوە، ئەو ڕووداوە مانای وایە کە هەموو شتێک ئاسایى دەبێت لە وڵاتتدا چونکە هیچ ڕێزێک لە دەزگاکان ناگیردرێت جا کەنیسە بێت یاخود قوتابخانە بێت.

 

بەپێى ڕۆژنامەکە، بەم دواییانە کارى چەتەگەرێتى و ڕفاندن زیادى کردووە، ئەوەش لەبەرامبەر دەستکەوتنى پارەدا بەهۆى ئەوەى قەیرانى ئابوورى ئەو وڵاتەى گیرۆدە کردووە.