گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

شارەزایەکی عێراق هۆکاری لەدایکبوونی منداڵێک بە سێ چوکەوە دەخاتەڕوو

2021.04.03 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەکی عێراق هۆکاری لەدایکبوونی منداڵێک بە سێ چوکەوە دەخاتەڕوو

ناس کورد-

پزیشکێکى دیاری جەستەناسی عێراقى لە ڕوونکردنەوەى لەسەر حاڵەتە دەگمەنەکەى لەدایکبوونى مناڵەکەى دهۆک بە سێ چوکەوە ڕایدەگەیەنێت، هۆکارە بۆماوەیى و کارتێکەرەکان ئەو حاڵەتەیان دروستکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ لە حاڵەتێکی دەگمەندا کە یەکەمجارە لە جیهاندا تۆمارکرابێت، لە نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک منداڵێکی کوڕ لەدایکبوو کە سێ چوکی پێوەبوو، ڕووداوەکە لە میدیا جیهانییەکانیش بڵاوبووەیەوە.

 

عەباس سەعد، پسپۆڕى جەستەناسی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (3ى نیسانى 2021) ڕاگەیاندووە، دروستە ئەوەى ڕوویداوە دەگمەنە بەڵام شێواوى کۆرپەلە خەریکە دەبێتە دیاردەیەکى باو لە عێراقدا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو حاڵەتە دەچێـتە چوارچێوەى Diphallia دووانەیى چووکەوە، ئەوەش دیاردەیەکى ئاساییە و لەهەفتەى چوارەمى سکپڕیدا بەهۆى ناهاوسەنگى لە جیاوازى خانەى CCM دروست دەبێت کە بەرپرسە لە دروستکردنى بۆڕیى زاوزێ نێرینە Genital Tubercles لە کۆرپەلەدا و دواتر پەرەدەسەنێت بۆ کۆئەندامى زاوزێ.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەو حاڵەتانەدا گرفتى ناهاوسەنگیەکە لە شوێنى CCM ڕوودەدات و ئەوەش هۆکارە بۆ بازادنى جێنەتیکی Homeobox، ئەو جێنەتیکەش لەڕێگەى پڕۆتینى Homeodomain لەڕێگەى چەند هۆکارێکەوە بازدەدات و کۆپى دەبێت.


سەعد دەشڵێت، واتا ڕوودانى هەر جۆرە ناهاوسەنگیەک لەو پڕۆتینەدا بەواتاى تێچکوونى جێنەتیکی دێت کە لەو جێنەتیکە دەبێتە ئامانج.

 

ئەو پسپۆڕە بۆ ڕودانى ئەو گۆڕانکارییەش چەند هۆکارێکى دیاریکردووە کە ئەمانە دیارترینیان لەوانە هۆکارە بۆماوەییەکان و هۆکارە کارتێکەرەکان.



دەشڵێت، هۆکارە دەرەکییەکان یەکێکی ترە لە هۆکارەکان، بە تایبەت دایکەکە لە مانگەکانی سەرەتای سکپڕی تیشی UV یان تیشی سینی لێ دەدرێت.

 

بەپێى وتەى ئەو پزیشکە هۆکارێکى تر وەرگرتنى چەند دەرمانێکە کە تایبەتمەندێتى ژەهراویبوونیان هەیە یاخود بەکارهێنانى دژە مێرو بە هەموو جۆرەکانیانەوە، کۆمەڵێک کاریگەرى دادەنێن لەوکاتەدا کە ژنەکە سپکڕە بەکۆرپەیەک تەمەنى چەند مانگێکە.

 

دوێنێ لە شارى دهۆک منداڵێك بە حاڵەتێكى دەگمەنەوە لە دايك دەبێت كە يەكەمجار لە جيهاندا ڕوودەدات، ئەويش بوونى سێ ئەندامى زاووزێييە.

 

منداڵەکە کوڕە و بە شێوەيەكى تێكچووى دەگمەن لە دايك بووە، ئەويش بوونى سێ ئەدامى زاووزێييە.

 

ئەو پزيشكانەى سەرپەرشتى لەدايكبوونى منداڵەكەيان كردووە دوو ئەندامى زاووزێييان لێكردووەتەوە و ئێستا تەنها يەك دانەیان هێشتووەتەوە.

 

منداڵەکە، یەکێک لە چووکەکانی دوو سانتیمەتر بووە و لە شوێنی راستەقینەی چووکیدا بووە، ئەوانی دیکەش سانتیمەترێک بوونە و لەخوارەوە توورەکەی گونیدا بوون.


لە هەر شەش مليۆن منداڵ لە جيهاندا كە لە دايك دەبن، تەنها يەك منداڵ بەو شێوەيە لە دايك دەبێت و زياتر لە يەك ئەندامى زاووزێى دەبێت كە دوانە، بەڵام ئەو منداڵە عێراقييە سێ ئەندام بووە و ئەوەش يەكەم حاڵەتى لەو جۆرەيە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە ساڵى 2015 لە وڵاتى هندستان منداڵێك بە هەمان شێوەى ئەو منداڵە عێراقييە لەدايكبووە، بەڵام جەخت لەو زانياريانە نەكراوەتەوە و لە هيچ گۆڤارێكى پزيشكى متمانە پێكراودا تۆمار نەكراوە.

 

زانايان لێكۆڵينەوەيان لەو ديارەى منداڵە عێراقييەكە كردووە، بۆ زانينى هۆكارەكانى و كاريگەرى ئەو دەرمانانەى دايكەكە لە كاتى دووگيانيدا وەرى گرتووە و بوونى دياردەكەى هاوشێوە لە مێژووى خێزانەكەدا، بەڵام هيچ ئەنجامێك بەدەست نەهاتووە.