گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بەغدا پلانێکی بۆ نەهێشتنی قاچاخچیەتی لە سلێمانی ئاشکرا کرد

2021.04.03 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا پلانێکی بۆ نەهێشتنی قاچاخچیەتی لە سلێمانی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

فەرماندەیی پاسەوانی سنوریی سەر بە حکومەتی عێراق بوونی پلانێکی ئاشکراکرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆسیەی قاچاخچییەتی لە خاڵە سنورییەکان بە شێوەیەکی تەواوەتی بە تایبەت لە پارێزگای سلێمانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەریق ڕوکن حامد حسینی، فەرماندەی پاسەوانی سنوری سەر بە حکومەتی فیدڕاڵی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (3ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنی ئێرانی کراوە لەبارەى سنوری لیوای سێ لە سلێمانی کە سەر بە هەرێمە، ئەوەش بەهۆی بوونی چەند کەلێنێک کە تێیدا قاچاخچییەتی دەکرێت، بۆیە لیوای سێ پێویستی بە زیادکردنی هێز هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و ڕێگری تەواوەتی لە قاچاخچییەتی لە سنورەکە."

 

جەختیشی کردەکە لەوەی "ڕێگە نادەین بە کاری قاچاخچییەتی یاخود دزەکردن و کاری تێکدەرانە و تیرۆر، هەمان ئەو هەوڵەش هەیە لە سنوری سوریاوە کە ئێستا تاڕادەیەک سەقامگیرە."

 

فەرماندەی پاسەوانی سنور وتیشی، "دەروازە سنورییەکان هەرێمی کوردستان بەدەست کێشەی قاچاخچیەتییەوە دەناڵێنن، ئەوەش کارگەرییەکی گەورەی بۆسەر بەرهەمی نیشتمانی دروستکردووە" و ڕوونیکردەوە کە "هەندێک لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان نافەرمین و لە ساڵانی نەوەدەکانەوە کراونەتەوە."