ناس کورد-
هاتوچۆی هەولێر ئاشکرای دەکات، لە گوندی عارەب کەندی سەر بەناحیەی گوێڕ ئۆتۆمبێلێک لە باوک و کوڕێکی داوە و هەردووکیان بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (3ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو لە گوندی عارەب کەندی سەر بەناحیەی گوێڕ ئوتومبێلێکی جۆری پیکاب نیسان بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشاوە بەدوو پیادە کەباوک و کوڕێک بوون و لەتەنیشتی ڕێگایەک دەڕۆیشتن.
باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکە دەستبەجێ بەداخەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە و لەدوای ئەوە پیکابەکەش کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بەپیکابێکی دیکەدا لە جۆری دێر کە لە تەنیشت شەقامەکەوە وەستاوەو زیانی مادیشی بەو ئۆتۆمبێلە گەیاندووە.