گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکەى ببینە

ناسنامەی هێرشبەرەکەى سەر کۆنگرێس ئاشکرا بوو.. ’’لە ئومەتی ئیسلام’’

2021.04.03 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
ناسنامەی هێرشبەرەکەى سەر کۆنگرێس ئاشکرا بوو.. ’’لە ئومەتی ئیسلام’’

ناس کورد-

ناسنامەی ئەنجامدەری هێرشەکەى شەوی ڕابردووی سەر کۆنگرێسی ئەمریکا ئاشکرا بوو کە لە دواین پۆستیدا لە فەیسبوکی نوسیویەتی، "لەئێستادا من بێکارم دوای ئەوەى بەهۆی ئازارەوە کارەکەم بەجێهێشتووە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی ڕابردوو، بە کاتی کوردستان، کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەى دوو ئەفسەری پاسەوانی دەرگای دەرەوەی کۆنگرێسی شێلا و دواتر بە لە ئۆتۆمبێلەکەى هاتە دەرەوە و بە چەقۆ هێرشی کرد، بەڵام پاسەوانەکانی کۆنگرێس تەقەیان لێ کرد و کوشتیان. بەهۆی هێرشەکەوە پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی تریش بریندار بوون.

بەپێی زانیاریی میدیا ئەمریکییەکان، هێرشکارەکە ناوی "نوح گرین"ـە و تەمەنی 25 ساڵە و گەنجێکی ڕەشپێستی خەڵکی ویلایەتی ئیندیانایە، لەسەر فەیسبوکەکەى کە لەئێستادا لەلایەن فەیسبوکەوە سڕاوەتەوە نوسراوە کە ئەو "لە شوێنکەوتووانی ئومەتی ئیسلام"ـە.

Capture_8.PNG

نوح گرین لە دواین پۆستیدا کە 21ی ئازاری 2021 بڵایکردووەتەوە نوسیویەتی، "من لەئێستادا بێکارم دوای ئەوەى بەهۆی ئازارەوە کارەکەم بەجێهێشت، من لەگەڕاندام بۆ گەشتێکی ڕۆحی."

 

نوح لە هیچ لیستێکی گومانلێکراو یاخود داواکراوی پۆلیسدا نەبووە، پۆليسى واشنتۆنیش دەڵێت "ڕووداوەکەى كۆنگرێس بەو شێوەیە دەرنەکەوتووە کە پەیوەندی بە تیرۆرەوە ھەبێت".

Noah Green.

نوح گرین لە فەیسبوکی خۆی چەند بابەتێکی "the Nation of Islam"ی بڵاوکردووەتەوە کە بزوتنەوەیەکی ئاینییە و لەلایەن لویس فەراخان دامەزراوە، ئەو بزوتنەوەیە پەیڕەوی لە بنەما ڕەسەنەکانی ئیسلام ناکات و بۆخۆیان چەند بیروبۆچوونێکی جیاوازیان هەیە. 

 

لە بڵاوکراوەکانی فەیسبوکی نوح گرین هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ هێرشکردنەسەر کۆنگرێس، بەڵام لە پۆستێکی تریدا کە لە 17ی ئازاری ڕابردوودا بڵاویکردووەتەوە باس لە "کۆتایی دنیا" دەکات، لە یەکێکی تردا هۆشداری داوە لە "کۆتا ڕۆژەکانی دنیا وەک ئەوەى دەیزانین."

 

ڕووداوی هێرشکردنە سەر کۆنگرێس حکومەت و کۆنگرێسی هێنایەسەر خەت، بەهۆی مردنی پۆلیسەکەشەوە ئاڵای سەر کۆنگرێس داگیران.

 

جۆبایدن ڕایگەیاند کە خۆی و خانمی یەکەم "هەست بە خەمباری دەکەن بەهۆی هێرشەکەوە."

 

هەر دوای هێرشەکە، هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری کۆنگرێس بڵاوەیان پێکرا و تەواوی ڕێگاکان داخران.