گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پارتی باسی پوچەڵکردنەوەى هەوڵی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ بۆ به‌غدا دەکات

2021.04.03 - 00:20
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی باسی پوچەڵکردنەوەى هەوڵی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ بۆ به‌غدا دەکات

ناس کورد-

لیزا کاکەیی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگه‌یاند، "مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنكی له‌ بودجه‌ی (2021) گێڕاوه‌ و هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی بۆ به‌غدا پوچه‌ڵ كرده‌وه‌."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لیزا فەلەکەدین کاکەیی لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بە میدیای حزبەکەى وتی، "ڕۆڵی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دوو ڕه‌هه‌نده‌وه‌ گرنگه‌، یه‌كه‌میان رۆڵێكی كاریگه‌ری نواند، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كرا، رێكه‌وتنێكی گشتگیر بێت، رێككه‌وتنێك بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بێت، ده‌ستووری تێیدا حوكمی خۆی بكات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه‌ بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش".

 

وتیشی، "له‌ماوه‌ی رابردوودا باسی لامه‌ركه‌زیه‌ت و دوو ئیداره‌یی و ته‌نانه‌ت دوو هه‌رێمیش ده‌كرا‌، هه‌ر ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌مه‌یان ده‌كرد، ئه‌مڕۆ ده‌ستخۆشی ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی دیكه‌ ده‌یانگوت شاندی دانووستنكار ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی نییه‌ و ناتوانێت بڕیار بدات، هه‌ر ئه‌وانه‌ن ئێستا سوپاسی شانده‌كه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ رۆڵی خۆیان گێڕاوه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ هه‌بوو، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ به‌غدا بگوازرێته‌وه‌، ئه‌م هه‌وڵه‌ش پووچه‌ڵكرایه‌وه‌، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ هه‌وڵی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی رێككه‌وتنێكی كۆنكریتی له‌سه‌ر بنه‌مانی ده‌ستوور ئه‌نجام درا".

 

لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕوونیكرده‌وه‌، "ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ سه‌ره‌تایه‌كی زۆر گرنگه‌، (80%)ی مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم لابردووه‌، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌، په‌یوه‌سته‌ به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌".