گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆی سوتاندنی ماڵی سەرۆکى لیژنەی دارایی بەهۆی نرخی دۆلارەوە

2021.04.02 - 23:51
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

دواى بڵاوبوونەوەى گرتەڤيديۆييەك گوايە ماڵى هەيسەم جبورى، سەرۆكى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراقە و بەهۆى نرخى دۆلار و ڕێگەگرتن لەوەى فەرمانبەرانى گرێبەست بكرێن بە هەميشەيى سوتێنراوە، جبوری ڕایگەیاند كە ڤیدیۆكە كۆنە و هی ساڵی پارە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمشەو، 2ی نیسانی 2021، گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆڕە كۆمەڵايەتييەكانى تەنيوە كە تەنها 26 چركەيە و ئاماژە بەوەدراوە، ماڵى هەيسەم جبورییە لەلايەن خۆپيشاندەرانەوە لە بابل دەسوتێنرێت.

 

ئەمەش دواى ئەوە دێت، هەيسەم جبورى تۆمەتبار كرا بەوەى كە ڕێگر بووە لە كەمكردنەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دينارى عێراقى هەروەها ڕێگر بووە لەوەى فەرمانبەرانى گرێبەستى حكومەت بكرێن بە هەميشەيى.

 

بەڵام هەیسەم جبوری لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی باس لەوە دەكات كۆنە و هی پار ساڵە، هەروەها ئاژانسی (نینا) لە زارى سەرچاوەيەكى ئەمنييەوە بڵاويكردووەتەوە، ئەو ڤيديۆيە ڕاستە ماڵى هەيسەم جبورييەوە و دەسوتێت، بەڵام تازە نييە و مێژووەكەى بۆ ساڵى 2019 دەگەڕێتەوە، كاتێك خۆپيشاندەران هەڵيانكوتايە سەر ماڵەكەى و ئاگريان تێبەردا.