گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە هۆکارەکە چییە

هۆكارى گيرخواردنى كەشتيیەكەى نۆكەندى سوێس ئاشكرا كرا

2021.04.02 - 23:15
App store icon Play store icon Play store icon
هۆكارى گيرخواردنى كەشتيیەكەى نۆكەندى سوێس ئاشكرا كرا

ناس کورد-

هەوڵەكان بۆ دياريكردنى هەڵەى گيرخواردنى كەشتى زەبەلاحى "ئيفەر گيڤين" بەردەوامە كە بۆ ماوەى شەش ڕۆژ نۆکەندی سوێسى لە میسر داخست و زەرەر و زيانێكى ئابوريى زۆر لە نۆكەندەکە و جموجوڵی بازرگانی جیهان دا، بەرپرسانى ميسرى كاپتى كەشتييە بە هۆكارى هەڵەكە تۆمەتبار دەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى نۆڤاى ئيتاڵى (2ى نيسانى 2021) لە زارى دوو بەرپرسى دەستەى نۆكەندەى سوێس كە لە تيمى چارەسەركردنى كێشەكە كاريان كردووە بڵاويكردووەتەوە، كەشتى "ئيڤەر گيڤين" سەربە هێڵى دەريايى جيهانييە و هۆكارى گيرخواردنى ئەوە بووە كە كاپتنەكەى مانۆڕێكى هەڵەى ئەنجامداوە كە بووەهۆى لادانى كەشتييەكە لە ڕێچكەكەى.

 

ئەو دوو بەرپرسە ئەوەشيان ڕوونكردووەتەوە، مانۆڕە هەڵەكە هاوكات بووە لەگەڵ شەپۆلێكى خۆڵبارين و بايەكى توند، هەموو ئەوانەش بووەتە هۆى لەدەستدانى مەوداى بينين و گيرخواردنى كەشتييەكە، بەڵام هۆكارى كەشناسى بەپرسيارێتى تەواوى ڕووداوەكەى ناكەوێت ئەستۆ.

 

ڕوونيشيانكردووەتەوە، پێش ئەو كەشتييە 12 كەشتى تر لە هەمان بارودۆخدا بە نۆكەندەكەدا ڕۆيشتوون، بەڵام كێشەيان بۆ دروست كەبووە.

 

كەشتى ئيڤەر گريڤين درێژييەكەى 400 مەترە و پانييەكەى 59 مەترە و قورساييەكەى 224 هەزار تۆنە بە بارەكەيەوە، بۆ ماوەى شەش ڕۆژ نۆكەندى سوێسى داخست و بەهۆيەوە زيانى چەندین مليار دۆلار لە نۆكەندەكە و بازرگانی جیهان كەوت، دواتر تيمى ڕزگاركردن توانييان بيخەنەوە سەر ڕێڕەوى خۆى.