گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێکیان بودجەیە

مەکتەب سیاسییەکی یەکێتی ’’چارەسەری بەشێکی تری کێشەکان’’ ئاشکرا دەکات

2021.04.02 - 22:42
App store icon Play store icon Play store icon
مەکتەب سیاسییەکی یەکێتی ’’چارەسەری بەشێکی تری کێشەکان’’ ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

میران محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتیەكان دەڵێت، لامەركەزى پەيوەندى بە کۆی سیستمی سیاسی و کارگێڕی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و بەبێ جێبەجێكردنى "دەرفەتی بوژانەوەی ئابوری لەدەستدەچێت ئەگەر بەغدا بودجەش بنێرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ميران محەمەد (2ى نيسانى 2021) لە فەیسبوکی خۆی بابەتێکی نوسیوە و دەڵێت، ئەگەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی بودجەی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەری نیوەی کێشەکان بکات ئەوا تەنها لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی چارەسەرە بۆ نیوەکەی تری.

 

دەشڵێت، "لەم چەند مانگەی ڕابردودا هەموو یەکێتی و بەتایبەت هاوسەرۆکان بە تەواوی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ لایەنە عیراقیەکان لە هەوڵدابوون بۆ گەیشتن بە رێکەوتن چونکە چارەسەری کێشەکان لە دیدی یەکێتیەوە تەنها لە بەغدایە."

 

میران محەمەد هێماى بۆ ئەوەشكردووە، بەڵام لە هەمووی گرنگتر جێبەجێکردنیەتی چونکە پێشتر لە بودجەی ساڵانی ڕابردودا ڕێککەوتن هەبووە و پابەندبوون نەبووە، ئەمجارە بەشێک لە داهاتی گومرگەکانیشی دەچێتەسەر کە ئایا هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا پابەند دەبن؟

 

ئاماژەى بەوەشداوە، گومانی تێدا نییە بەشێک لەو فشارانەی حکومەت هان دەدات بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا داواکاری یەکێتی و جەماوەرە فراوانەکەیە بۆ لامەرکەزی پارێزگاکان، پرسی لامەرکەزی بابەتێکی ستراتیژی حوکمڕانیە کە پەیوەندی نەک تەنها بە بودجە بەڵکو بە کۆی سیستمی سیاسی و کارگێڕی هەرێمی کوردستانەوە هەیە."

 

ميران محەمەد پێشى وايە، بەبێ جێبەجێکردنی لامەركەزى دەرفەتی بوژانەوەی ئابوری لەدەستدەچێت تەنانەت ئەگەر بەغدا بودجەش بنێرێت.