گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەکانى بەرهەم ساڵح لە لوتکەى مەککە سعودیەى بێئومێد کرد

2019.06.05 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
وتەکانى بەرهەم ساڵح لە لوتکەى مەککە سعودیەى  بێئومێد  کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامەیەکى عەرەبى ئاشکرایکردووە، سعودیە بە هەڵوێستەکانى شاندى عێراق لە لوتکەى مەککە کە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى وڵاتەکە سەرۆکایەتى دەکرد، نیگەران بووە و بەرپرسانى ئەو وڵاتە "بێ ئومێدبوون لە عێراق". . ڕۆژنامەى (ئەلعەرەب جەدید) چاپى لەندەن لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە: "وێراى ئەوەى بەرپرسانى عێراق لەماوەى سێ ڕۆژى ڕابردوودا چەندین جار پەیوەندیان بە سعودیەوە کردووە بۆ ئەوەى ڕونکردنەوە بدەن لەبارەى هەڵوێستى عێراق لە لوتکەى مەککە، بەڵام بەرپرسانى سعودیە هێشتا هەراسانن لەبارەى ئەو هەڵوێستەوە، ئەوەش ڕەنگدانەوەى لەسەر پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات دەبێت". . لە کۆنگرەى هەفتانەى خۆیدا عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند: "ئەداى شاندى عێراق لە لوتکەى مەککە باش بوو، ئەو وڵاتانەى کە بەشداربوون لەو لوتکەیە لە هەڵوێستى عێراق تێگەیشتن کە نایەوێت دژى هیچ لایەنێک بوەستێتەوە". . بەرپرسێکى عێراقى بەڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە: "لە مانگى ڕابردوودا هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى عێراق دووربکەوێتەوە لە هەر لایەنگیرییەک، هەڵوێستى بەرهەم ساڵحیش لە لوتکەى مەککە لە چوارچێوەى ئەو ڕێککەوتنە بوو". . .ئەو بەرپرسە عیراقییە کە نەیویستووە ڕۆژنامەى (عەرەب جەدید) ناوى ئاشکرا بکات، ڕاشیگەیاندووە: "لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا پەیوەندى لەنێوان بەرپرسانى سعودیە و عێراق ئەنجامدراوە، بەرپرسێکى دیارى سعودى نەیشاردووتەوە کە وڵاتەکەى نیگەرانە لە هەڵوێستى عێراق وە بە لایەنگیرى ئێران لەقەڵەم دراوە و بێ ئومێد بوون لە عێراق، چونکە ڕیاز چاوەڕوانى هەڵوێستێکى باشترى کردووە". . بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق سەرۆکایەتى شاندى عێراقى کرد لە لوتکەى مەککە لە هەفتەى ڕابردوودا، لەو لوتکەیەش بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند، ئاسایشى سعودیە و وڵاتانى عەرەبى و کەنداو بەشێکن لە ئاسایشى عێراق، وتیشی: "ئێران وڵاتێکى موسوڵمانى دراوسێى عێراقە، بۆیە بەڕاستى نامانەوێت ئاسایشى ئێران دووچارى هەڕەشە ببێتەوە، چونکە لەگەڵ ئەو وڵاتەدا 1400 کیلۆمەتر سنورمان هەیە". . ئاڵۆزبوونى پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و سعودییە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەى کە لەمساڵدا سعودییە چەندین ڕێککەوتنى بازرگانى و دیبلۆماسى لەگەڵ عێراق واژوو کرد، عێراقیش لە میداکانەوە دڵخۆشى خۆى بۆ ئەو ڕێککەوتنانە دەربڕى. . .