گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش ئەنجامدانی سێکس

ڤیدیۆکەى بڵاوکرایەوە.. کەیسی ئەو گەنجە کوردەى کچێکی بەریتانی پارچەپارچە کرد

2021.04.02 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆکەى بڵاوکرایەوە.. کەیسی ئەو گەنجە کوردەى کچێکی بەریتانی پارچەپارچە کرد

ناس کورد-

ئەو گەنجە کوردەى خەڵکی هەرێمی کوردستان کە وەک پەناخواز لە بەریتانیایە و تۆمەتبارە بە پارچەپارچەکردنی کچێکی بەریتانی پاش ئەنجامدانی سێکس لەگەڵی، لە دادگا وتوویەتی کە تەرمەکەى شاردووەتەوە چونکە ترساوە لەوەى دیپۆرتبکرێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەزام مەنگۆری، تەمەن 24 ساڵ، کە خەڵکی پارێزگای سلێمانییە ساڵی 2018 چووەتە بەریتانیا، بەڵام مافی پەنابەرێتی ڕەتکراوەتەوە.

 

درەنگانێکی شەوی 1ی ئەیلولی 2020، عەزام مەنگۆری کچێکی بەریتانی تەمەن 32 ساڵ بە ناوی لۆرین کۆکس دەبینێت کە لە یانەیەکی شەوانە دەگەڕێتەوە و دوای دەکەوێت، پاشان لە لاکۆڵانێکدا سێکس دەکەن، پاشان دەچنە سەرەوە بۆ ئەو شوێنەی کە عەزام تێیدا ژیاوە لەسەرو بینای کەبابخانەیەک لە شاری ئێکزیتەر لە بەریتانیا.

 

بەپێی نوێترین دانیشتن، دادگا چەند ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە دەریدەخات سەرەتا عەزام دوای لۆرین دەکەوێت،  عەزام لە دادگا دەڵێت، لۆرین وتی با بچینە لاکۆڵانێک، "لەوێ سێکسمان کرد، من دەنگم ڕیکۆرد کردووە بۆئەوەى لە ئەگەری دۆخێکی نەخوازراودا وەک بەڵگە بەکاریبهێنێت."

 

عەزام دەشڵێت، "لەدوای سێکس، لۆرین جۆرە دەرمانێکی بێهۆشکەری بەکارهێناوە کە هەرگیز نەمبینوە، دوای ئەوە لەهۆش خۆی چوو."

 

پاشان عەزام ماوەی هەفتەیەک تەرمەکەى لە شوقەکەى خۆیدا دادەنێت و دواتر پارچە پارچەی دەکات و دەیباتە سەر زبڵدان و تەرمەکەى فڕێ دەدات، لەو ماوەیەدا عەزام سیمکارتی لۆرین بەکاردەهێنێت و نامە بۆ خێزان و هاوڕێکانی دەنێرێت بۆ ئەوەى بیسەلمێنێت کە هێشتا زیندووە.

 

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەى کەیسەکە: دانپێدانانی ئەو گەنجە کوردەى دوای سێکس لەگەڵ کچێکی بەریتانی پارچەپارچەی دەکات

پێشتر عەزام دەیوت کە لۆرین بەهۆی بەکارهێنانی زۆری دەرمانی بێهۆشکەرەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام لەئێستادا دادگای بڕیاری داوە کە عەزام بەرپرسیارە لە کوشتنی لۆرین و دواتر پارچەپارچەی کردووە.  

دادگا چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت عەزام دەچێتە سۆپەرمارکێت بۆ کڕینی چەند کەلوپەلێک بۆ پارچەپارچەکردنی تەرمی لۆرین و دواتر پێچانەوە و ئەنجا فڕێدانی، عەزام لە ئینتەرنێتی گەڕانی کردبوو بۆ "چۆنیەتی هەڵکەندی گۆڕ بە دەست".

 

me_ga.php?id=3072

me_ga.php?id=3071me_ga.php?id=3069me_ga.php?id=3070