گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار ڕۆژە وەستاوە

کێشەی نێوان دوو کۆمپانیا بەرھەمھێنانی نەوتی لە کێڵگەى حەسیرە ڕاگرت

2021.04.02 - 19:23
App store icon Play store icon Play store icon
کێشەی نێوان دوو کۆمپانیا بەرھەمھێنانی نەوتی لە کێڵگەى حەسیرە ڕاگرت

ناس کورد-

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکى لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەی چوار ڕۆژە بەھۆی ناکۆکی دوو کۆمپانیا، گواستنەوە و بەرھەمھێنانی 33 ھەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەی حەسیرە وەستاوە.
 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمە ساڵح لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، "دوای ئەوەی ماوەی یاسایی ئەو کۆمپانیایە تەواو بوو کە کاری گواستنەوەی نەوتی حەسیرەی دەکرد، ئامادەکاری بۆ پرۆسەی تەندەرین کرا، دوای ئەنجامدانی تەندەریش، کار بەو تەندەرە نەکرا، درایەوە ھەمان کۆمپانیای پێشوو بە نرخی 19.5 دۆلار بۆ گواستنەوەی یەک تەن نەوتی حەسیرە بۆ بۆری نەوتی خورمەڵە، کە پێشتر 27 دۆلار بووە."

 

دەشڵێت، "بەھۆی ناڕازیبوونی سایەق تانکەرەکان و ئەو کۆمپانیایانەی کە دەڵێن "ئامادەین بە کەمتر لەو نرخە باری بکەین"، چوار ڕۆژە پرۆسەی گواستنەوەی 33 ھەزار بەرمیل نەوتی حەسیرە ڕاگیراوە و ئێستاش بەرھەمھێنان وەستاوە.


عەلی حەمە ساڵح ئاشکراشی کردووە کە "نزیکەی هەزار و 300 سایەق تانکەری گەرمیان لە گواستنەوەی ئەم نەوتەدا کاردەکەن، ئەمڕۆ دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ سایەق تانکەرەکان بەڵێنی ئەوەمان پێدان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و ئەنجومەنی وەزیراندا کاری جدی بکەین کە بەشێوەی یاسا ئەم گرفتە چارەسەر ببێت، ئەویش دوو ڕێگا ھەیە."

 

بەڕای عەلی حەمەساڵح، ڕێگای یەکەم یان بەپێی تەندەر بدرێتە ئەو کۆمپانیای کەمترین نرخ لێدەدات و مەرجی یاسایی تێدایە، یاخود حکومەت خۆی پرۆسەکە بەڕێوە ببتات و ئەو سایەق تانکەرانەی ئێستا کاردەکەن لە کاری خۆیان بەردەوام بن و بۆ گواستنەوەی ھەر تەنێک 24 ھەزار دیناریان بۆ ئەژمار بکرێت.

 

کێڵگەی نەوتی حەسیرە لە ساڵی 2006 کۆمپانیای زاگرۆس نەوتی تێدا دۆزییەوە و لە ساڵی 2016 کۆمپانیای گازپرۆم کێڵگەکەی وەرگرت و ئاستی بەرهەمهێنانی لەسێ هەزار و 500 بەرمیلەوە گەیاندە 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.