کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی هۆكارن بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر لە ئەزمەڕ و گۆیژە روبه‌روی سزای توندی یاساییان ده‌كه‌نه‌وه و ده‌شڵێت، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕودەکەنە چیایی ئەزمه‌ڕ و گۆیژە ڕێز لە ژینگە و سروشتی ناوچەکە بگرن. . ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی به ناس كوردى ڕاگەیاند: "ئەو کەسانە روبەڕوی سزایی توندی یاسایی دەکرێنەوە کە ھۆکارن بۆ کەوتنەوەی ئاگر له‌سه‌ر چیایی ئه‌زمڕ و گۆیژه له شاری سلێمانی". . وتیشى،" هه‌موو ئه‌و هاوڵاتی و گه‌شتیارانه‌ی بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش ڕوو له چیایی ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه ده‌كه‌ن بە وریاییەكی زیاتره‌وه مامەڵە بکەن، پێش ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه جێبهێڵن له كوژانه‌وه‌ی ئاگر و پشكۆكانیان دڵنیابنه‌وه تا ڕوداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه ڕوونه‌دات". . 4ى 6 کە هاوکات یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان بوو، ئاگر لە چیاى ئەزمەڕ و گۆیژە کەوتەوە و بەهۆیەوە پوش و پاوانێکى زۆر سوتا. . .