گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا و ئێران ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان

2021.04.02 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا و ئێران ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان

ناس کورد-

ئەمریکا و ئێران ڕەزامەندییان دا هەفتەی داهاتوو لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا گفتوگۆکانی دۆسیەی ئەتۆمی دەستپێبکەنەوە بەڵام نەک بە ڕاستەوخۆ، بەڵکو لەڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەينى گفتوگۆكانى نێوان ئێران و گروپى "4+1" تايبەت بە ڕێکكەوتنى ئەتۆمى ئێرانى كۆتاييان هات و نوێنەرى ڕۆسياش دواى كۆبونەوەكە ئاماژەى بەوەدا كە گفتوگۆكان باش بوون.

 

ميخائيل ئۆليانۆف، نوێنەرى ڕوسيا لە ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاويكردووەتەوە،ئاماژەكان بۆ ئەوەن كە لەسەر ڕێچكەيەكى دروستين، بەڵام جوڵەكردن بەرەو پێشەوە ئاسان نييە و پێويستى بە هەوڵى زياترە، واش دەردەكەوێت كە لايەنەكانى ڕێكکەوتنەكە ئامادەن بۆ ئەو كارە.

 

لەلايەكى ترەوە دەزگاكانى ڕاگەياندن لە زارى وەزارەتى دەرەوەى ئێرانەوە بڵاويانكردووەتەوە، تاران و هێزە جيهانييەكان ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو لە ڤييەنا سەبارەت بە ڕێكکەوتنى ئەتۆمى جارێكى تر كۆدەبنەوە.

 

لاى خۆيەوە عەباس عراقجى، ياريدەدەرى وەزيرى دەرەوەى ئێران ئاماژەى بەوەداوە، وەزيرى دەرەوە بەدواداچونى بۆ كۆتا پێشهاتەکانی تايبەت بە ڕێكەوتنى ئەتۆمى كردووە و ئەوە دەردەكەوێت كە جدى و ڕوونن.

 

عراقجى هێماى بۆ ئەوەشكردووە، هەركاتێك سزاكانى سەر ئێران لابران ئەوا پاشگەز دەبنەوە لە هەنگاوى كەمكردنەوەى پابەندبونەكانيان بە ڕێكەوتنى ئەتۆمييەوە، سەرەڕاى ئەوەش گەڕانەوەى ئەمريكا بۆ ڕێكەوتنەكە پێويستى بە دانوستان نييە و ڕێچكەى ئەو گەڕانەوەيە ئاشكرايە.

 

لەلايەكى ترەوە ڕۆژنامەى وۆڵ ستريت جۆرناڵى ئەمريكى لە زارى سەرچاوە ئەوروپيەكانەوە بڵاويكردووەتەوە، لايەنەكانى ڕێكەوتنى ئەتۆمى لەنێويشياندا ئەمريكا لە كۆبونەوەكەى ڤييەنا ئامادە دەبن، ئەوەش بەبێ گفتوگۆى ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاران.

 

ڕۆژى وڵاتەكانى ڕێكەوتنى ئەتۆمى (ڕوسيا، چين، فەرەنسا، ئەڵمانيا و بەريتانيا) كۆبونەوەيەكى ئۆنلاينيان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێكەوتنى ئەتۆمى و گرەنتيكردنى جێبەجێكردنى.

 

ئاژانسى "ئيرنا"ى ئێران ئاماژەى بەوەداوە، كۆبونەوەكە بە سەرۆكايەتى ئێنريكى مۆرا، نوێنەرى يەكێتى ئەوروپا و بەڕێوەبەرى سياسى يەكێتييەكە بە نوێنەرايەتى جۆزێپ بۆريل، وەزيرى دەرەوەى هەمان يەكێتى ئەنجام درا.