گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکێکى دوو گیان و کارمەندێکى تەندروستى لەدهۆک بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

2021.04.02 - 14:32
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێکى دوو گیان و کارمەندێکى تەندروستى لەدهۆک بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

 

پزیشکێک و کارمەندێکى تەندروستی لە پارێزگای دهۆک بەهۆى توشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەفراسیاب موسا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (2ی نیسانی 2021) وتی "ئەمڕۆ پزیشکێکی ددان لە پارێزگای دهۆک بەناوی ئەڵماس بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستداوە، هەروەها عه‌دنان حه‌سه‌ن، یاریده‌ده‌رى به‌شى چاودێریی ته‌ندروستى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێری و خۆپارستنى دهۆك هەر ئەمڕۆ بەهۆی پەتاکە گیانی لەدەستدا".

 

پزیشکەکە دوو گیان بووە و منداڵەکەى بەنەشتەرگەریی رزگارکراوە، بەڵام دایکى گیانى لەدەستداوە.

 

بەرێوەبەرى تەندروستى دهۆک وتیشى "لە کۆبوونەوەی ڕابردووی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا ڕاگەیاندنی کەرەنتین بە گرنگ زانرا بەڵام بەهۆی دۆخی درایی هاووڵاتیان ڕانەگەیەنرا".

 

جەختیشیکردەوە، بەڵام ئەگەر ژمارەی توشبووان بەردەوام لە زیادبوون بێت وەکو تەندروستی کەرەنیتن کردنەوە یەکێک دەبێت لە داواکارییەکانیان.