گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابەشکردنى ئاو لەبەشێکى هەولێر ڕادەگیرێت

2021.04.02 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنى ئاو لەبەشێکى هەولێر ڕادەگیرێت

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی شکانی بۆڕی هێڵی سەرەکی وێستگەی ئاوی ئیفراز سێ بۆ ماوەیەکی کاتی دابەشکردنی ئاوی ماڵان لەبەشێک لە گەڕەکەکانى شارەکە ڕادەگیرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (2ی نیسانی 2021) ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ  هەینی کاتژمێر 5ی بەیانی  بۆڕی هێڵی سەرەکی وێستگەی ئاوی  ئیفراز 3 شکاوەو  بە ناچاری دابەشکردنی ئاو لە وێستگەی ئیفرازی 3  وەستێندرا.

 

بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە بەوهۆیەوە بۆ ماوەیەکی کاتی دابین کردنی ئاو رادەوستێت.