گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوت بەپێچەوانەى رێککەوتنەکەى ئۆپیکەوە هەنگاو دەنێت

2021.04.02 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت بەپێچەوانەى رێککەوتنەکەى ئۆپیکەوە هەنگاو دەنێت

ناس کورد-

 

نرخى نەوت بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، سەرەڕاى رێککەوتنى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى بۆ کەمکردنەوەى قۆناغبەندى ئاستى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان لەئایارى داهاتووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى "بلومبێرگ" نرخى نەوتى خاوى ئەمریکا 3.87% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 61.45 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نرخى نەوتى برێنت 2.12% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 64.86 دۆلار.

 

ئەوە لەکاتێکدایە وڵاتانى ئۆپیک پڵەس رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى کۆت و بەندى سەر بەرهەمهێنان بەبڕى 350 هەزار بەرمیلى رۆژانە لە دوو مانگى داهاتوودا، لەمانگى تەموزیشدا بڕەکە بۆ 400 هەزار بەرمیلى رۆژانە بەرزدەکرێتەوە.