گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبادى نهێنییەک لەبارەى نرخى نوێی دینار و دۆلار ئاشکرادەکات

2021.04.02 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
عەبادى نهێنییەک لەبارەى نرخى نوێی دینار و دۆلار ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى پێشوترى عێراق ڕایگەیاند، ئەو کوتلانەى دژى نرخى نوێی دینار و دۆلار بوون لەکۆبوونەوە داخراو و تایبەتەکاندا پشتیوانیان کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبادى لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەو کوتلانەى بەرەنگاریى گۆڕانکاریی ببوونەوە لە نرخى دینار، لەکۆبوونەوە تایبەتەکاندا لەگەڵ دابەزاندنى نرخەکەى بوون.

  

عەبادى لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا باسى لە بارودۆخى پێکهێنانى حکومەتى پێشوو کرد و رایگەیاند، ساڵى ٢٠١٨ حکومەت لەلایەن فەتح و سائیرنەوە پێکهێنرا کە هەردوکیان باڵى چەکداریان هەبوو بۆیە دەرەنجامەکە گەیشتە ئەم دۆخە..

 

وتیشى چونە ناو هەڵبژاردنەوە بەباڵى چەکدارییەوە کارێکى ناڕاستە، پێویستە یان کارى چەکداریی بکرێت یان کارى سیاسی.

 

هەروەها لەبارەى خۆپیشاندانەکانى تشرینەوە باسى لەوەکرد، مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران دانانیان بەدوژمن و ئاڕاستەکراو لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە و سەرکوتکردنیان هۆکارى زیادبوونى خۆپیشاندانەکان بووە.