ناس کورد-
بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاکسازیی خانەنشینیی پلەباڵاکان بەردەوامە و دادوەران و بەڕێوەبەرانی گشتی و شارەزاکان تەواو بووە و دەستیان کردووە بە کارکردن لەسەر دۆسیەى راوێژکارەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەباح موخلیس، بە پێگەى فەرمى پارتى راگەیاندووە ''چاکسازیی خانەنشینیی پلەباڵاکان بەردەوامە و ئێستا بەڕێوەبەرە گشتییەکان تەواو بوونە کە نزیکەی ٧٥٠ کەس بوون و ناوەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز دەکەینەوە و بۆیان ڕوون دەکەینەوە چەندیان نایاسایین و ئەوان بڕیاریان لێ دەدەن."
وتیشی "دەست بە چاکسازیی خانەنشینیی ڕاوێژکاران دەکەین، چونکە تا ئێستا سێ چینمان تەواو کردووە، ئەویش دادوەران و بەڕێوەبەرانی گشتی و شارەزاکانن و ئێستاش لە قۆناغی چاکسازیی ڕاوێژکارانداین. بەرێوەبەرە گشتییەکان کاتی خۆی ٨٠% مووچەیان وەردەگرت، ئێستا دوای ھەموارکردنەوە ٦٠%ی مووچەیان پێ دەدرێت.
موخلیس دەڵێت، دوای ئەوە دەست بە چاکسازیی ناوی بریکاری وەزیر و وەزیرەکان و ئەندامانی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان و هەموو پلەباڵاکان دەکەن.