گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سودەکانى ڕەمەزان چین و چۆن خۆمانى بۆ ئامادە بکەین؟

2021.04.01 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
سودەکانى ڕەمەزان چین و چۆن خۆمانى بۆ ئامادە بکەین؟

ناس کورد- 

مانگى ڕەمەزان تەنها چەند ڕۆژێکى ماوە و لەو مانگەدا جەستەى موسڵمانان دەچێتە قۆناغى بەڕۆژوو بوونەوە، بەڵام باشترە جەستە بۆ ئەو قۆناغە ئامادە بکەیت و گۆڕانکاریەکان بزانیت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاتێک مرۆڤ بەڕۆژو دەبێت گۆڕانکار کتوپڕ لە سیستمى خوردن و خەوتن و دروست دەبێت، بەهۆى ئەوەشەوە ڕوبەڕوى چەندین کێشە دەبێتەوە، لەوانەش سەرئێشە و هێڵنجدان و سەرگێژ خوردن و هەستکردن بە ماندوبوون بەتایبەتى لە ڕۆژانى سەرەتاى ڕەمەزاندا.

 

بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ئەو گۆڕانکاریانە "هودا بەنانى" شارەزاى بوارى سیستمى خۆراک (پێنجشەممە 1ى نیسانى 2021) بە ئاژانسى سکاى نیوزى وتووە، ڕۆژوگرتن هاوکارى سیستمى هەرس دەدات کە پشوویەک وەرگرێت، هەروەها ڕۆڵێکى سەرەکى تەندروستى هەیە ئەویش پاککردنەوەیە لە ژەهرەکان.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، خانەکان ئەو ژەهرە لەناودەبەن کە بە درێژایى ساڵ لە جەستەماندا کۆبووەتەوە، ئەو ژەهرەش لە خۆراک و ژینگە و دەرمان و چارەسەرەکانى نەخۆشیە درێژخایەنەکانەوە کۆدەبنەوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەو ژەهرەى کە جەستە خۆى دروستى دەکات، ئەویش لەڕێگەى پیساییەوە  دەردەکرێت کە ئەندامەکانى لەناوبردن (جگەر، گورچیلەکان، هەناو، سییەکان و پێست) ئەو کارە دەکەن، بەڕۆژوبوون هاوکارى جەستەمان دەکات کە بە قوڵاییەکى گەورەتر خۆى پاکبکاتەوە و تەندروستیەکى باشتر و چالاکتر بەدەست بهێنێت.

 

ئەو شارەزایەى خۆراک پێشى وایە، ڕەمەزان باشترین مانگە بۆ کەمکردنەوەى کێش و ئەنجامدانى وەرزش و پێویستە پشت بە ژەمە سەوزەکان بە گۆشتى سپى (مریشک و ماسى) و شەربەتى فرێش و میوە و سەوەکانى تر ببەسترێت و دوربکەویتەوە لە ژەمە ژەورەکان و ڕۆن و شەکر.

 

هەروەها بەپێویستیشى دەزانێت، کە لەکاتى ڕۆژوو شکاندن تا کاتى پارشێو 1.5 لیتر ئاو بخۆرێتەوە، چونکە ئەوە هاوکارى تەڕکردنەوەى جەستە دەکات، هەروەها کارى ئەندامە زیندەییەکانى وەک دڵ و جگەر و سییەکان چالاکتر دەکات بۆ دەردانى ژەهر بەشێوەیەکى باشتر.

 

هودا بەنانى باس لەوەشدەکات، هەروەها پێویستە ئەوانەى قاوە و خواردنەوە کحولیەکان دەخۆنەوە چەند رۆژێک پێش ئەوە وازى لێ بهێنن ئەوەش بۆ خۆپاراستن لە ئاسەوارەکانى ئالودەبوون لە مانگى ڕەمەزاندا، هەرچى سەبارەت بە جگەرەکێشانیشە مانگى ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ وازهێنان لەو خوە ناتەندروستە و بیرکردنەوە لە ڕێ'ەیەکى نوێ بۆ پاراستنى تەندروستیت.

 

ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، بەهۆى هەستان و پارشێوکردن مرۆڤ کەمتر دەخەوێت بۆیە لەکاتى ڕۆژدا دەتوانیت سەرخەوێک بشکێنیت بۆ قەرەبووکردنەوەى و ئەوەش زۆر گرنگە بۆ دەرکردنى ماندویى جەستە.