گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمەریکا بڕیارێک سەبارەت بەو کەسانە دەردەکات کە ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕن

2021.04.01 - 22:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا بڕیارێک سەبارەت بەو کەسانە دەردەکات کە ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕن

ناس کورد-

وەزارەتى بەرگریى ئەمەریکا بڕیاریدا ئەو کەسانەی ڕەگەزى خۆیان دەگۆڕن، بتوانن لەکەرتى سەربازیى ئەو وڵاتەدا خزمەت بکەن، بەپێى ئەو ڕەگەزەى کەخۆیان هەڵیانبژاردووە و چاودێرى پزیشکیشیان بۆ دابین دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (1ى نیسانى 2021) جۆن کێربى، وتەبێژى وەزارەتى بەرگریى ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، لۆید ئۆستنى، وەزیرى بەرگرى بڕواى تەواوى بەوە هەیە ئەوانەى کە خزمەت دەکەن لەکەرتى سەربازیدا پێوەرى باڵاى دڵسۆزییان تێدایە و ئەوەش بۆ بەرژەوەندى هێزە چەکدارەکانە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پڕەنسیپى گشتگیرى هەڵوێستى هێزە ئەمنیەکانیان بەهێز دەکات و بەپێى وتەى وەزیریش واتا جێبەجێکردنى ئەو سیاسەتەى کە پنتاگۆن ساڵى 2016 بڕیاری لێداوە کە پەیوەستە بە بەردەوامى خزمەتى سەربازى ئەوانەى ڕەگەزى خۆیان دەگۆڕن.

 

ساڵى 2016 باراک ئۆباماى، سەرۆکى پێشووترى ئەمەریکا بڕیاریدا ڕێگە بدرێت بەوانەى کە ڕەگەزى خۆیان دەگۆڕن لەخزمەتى هێزە سەربازییەکاندا بەردەوامبن و چاودێرى پزیشکیشیان بۆ دابین بکرێت، بەڵام دواتر ترەمپ ئەو بڕیارەى هەڵپەسارد تەنها ڕێگەى بەوانەدا کە پێشتر لەو کەرتەدا خزمەتیان دەکرد.

 

بەپێى میدیاکان، دواى دەستبەکاربوونى جۆ بایدنى سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکا، بەمەرسومێک بڕیارەکەى ترەمپى هەڵوەشاندەوە و جارێکى تر ڕێگە دەدرێت بەوانەى کە ڕەگەزى خۆیان دەگۆڕن لەکەرتى سەربازى ئەو وڵاتەدا دەتوانن خزمەت بکەن.