گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

محەمەدی حاجی مەحمود: ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت بەشی موچە ناکات

2021.04.01 - 22:47
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەدی حاجی مەحمود: ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت بەشی موچە ناکات

 ناس کورد-

محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هەرکەس ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدای ئەنجامدابێت ڕێککەوتنێکی باشی نەکردووە، دەشڵێت، ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت بەشی موچەی فەرمانبەران ناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەدی حاجی مەحمود، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی حزبەکەی (پێنجشەممە 1ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 کراوە، ڕێککەوتنێکی خراپە و بەغدا هەرچی وتووە کورد کردوویەتی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پشکی کورد بەراورد بە پێشتر زۆر کەم کراوەتەوە و ئەو بڕە پارەیەی کە حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا بۆ هەرێمی دەنێرێت، بەشی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناکات."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "زۆر کەس خۆی کردووە بۆ پاڵەوانی ڕێککەوتنەکە، بەڵام هەرکەس ڕێککەوتنەکەی کردبێت خراپی کردووە و باشی نەکردووە، جگە لەوەش شتێکی کاتییە و تەنها بۆ ماوەیەک ڕەنگە باش بێت."

 

محەمەدی حاجی مەحمود ڕوونیشکردووەتەوە، "کورد پێویستە نێو ماڵی خۆی ڕێکبخاتەوە و داتەکانی خۆی ڕێکبخاتەوە و چاکسازی ئەنجام بدات، تاوەکو پێویستی بە بەغدا نەبێت و بەغدا پێویستی بە کورد بێت."