گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سەرشۆڕی بوو’’

پەرلەمانتارێکى شیعە: ڕێککەوتنى ژێربەژێر سەبارەت بە پشکى هەرێمى کوردستان کرا

2021.04.01 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى شیعە: ڕێککەوتنى ژێربەژێر سەبارەت بە پشکى هەرێمى کوردستان کرا

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى سەربەخۆى شیعە دەڵێت، دەستوەردانى سیاسى لە بودجەدا کراوە و ئەو ڕێککەوتنەى سەبارەت بە پشکى هەرێم کرابوو لەنێوان کوتلە شیعیەکاندا هەندێک لێى پەشیمان بوونەوە و لە ژوورە داخراوەکاندا ڕێککەوتنى سیاسى کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازم سەیادى، پەرلەمانتارى سەربەخۆى شیعە (پێنجشەممە 1ى نیسانى 2021) لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە، باسى لەوەکردووە، کوتلە شیعیەکان ڕێکەوتبوون لەسەر ئەوەى کە تایبەت بە کورد پرۆژە یاساى بودجە بەشێوەیەک تێپەڕێندرێت حکومەتى فیدراڵى سەرپەرشتى سەرجەم هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بکات ئەوەش بەپێى دەستور، نەک 460 هەزار بەرمیل و 250 هەزار بەرمیل.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، "لەناو پەرلەماندا قسەمان کردوو و هەمواون سوربوون لەسەر ئەوەى کە بەهیچ شێوەیەک نابێت بابەتى هەرێمى کوردستان جیا بکرێتەوە و پرۆژە یاساى بودجە بریتییە لە بودجەى ماف و ئەرک و جێبەجێکردنى دادپەروەرى کۆمەڵایەتى و جێبەجێکردنى دەستور و نەخشەى نوێى سیاسەتى دارایى، بەڵام هیچ شتێک لەوانە بوونى نییە لە پرۆژە یاساکەدا."

 

سەیادى پێشى وایە، ڕێککەوتنى پشت پەردە کراوە سەبارەت بە بودجە و ناپاکى و نادادپەروەرى کراوە، دەستوەردانى سیاسی کرا و پرۆژە یاساى بودجە بووە پرۆژەیەکى سیاسى هەڵبژاردن و پلانگێڕی و سەرشۆڕی بوو سەرجەم کوتلە سیاسیەکانیش لەوەدا بەشدارن، هاوپەیمانى سائیرونیش یەکێک بوو لەوانەى کە لە ڕێکەوتنەکان کشانەوە.