گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئامارى پێشێلکارییەکانى مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتى کوردستانى بڵاوکرایەوە

2021.04.01 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى پێشێلکارییەکانى مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتى کوردستانى بڵاوکرایەوە

ناس کورد- 

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان نوێترین ڕاپۆرتى خۆى سەبارەت بە پێشێلکاریەکانى مافى مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاوکردەوە و بەپێى ڕاپۆرتەکە، لە مانگى ڕابردودا 6 کۆڵبەر کوژراون و 11ى تر بریندار بوون و 46 چالاکوانیش دەستگیر کراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان (سێشەممە 1ى نیسانى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە پێشێلکاریەکانى مانگى ئازارى ڕابردوو لە ڕۆهەڵاتى کوردستان ئاماژەى بەوەداوە، هه‌ڵمه‌تی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكوانانی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام بووه‌ و له‌و مانگه‌دا 46 چالاكوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

 

ئەوەش هاتووە، هەر لە مانگى ئازاردا 2 كه‌س له‌ رۆژهه‌ڵات له‌ سێداره‌دراون كورد كوژراون و و 6 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و  11ى تریش برینداربوون، هەروەها 15 كۆڵبه‌ر و كاسبكار له‌ رۆژهه‌ڵات كوژراون و 33 كه‌سی تریش برینداربوون.

 

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ مانگی رابردوودا حه‌وت ژن و 15 پیاو خۆیان كوشتووه‌ و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینیشه‌وه‌ كه‌سێك كوژراوه‌ و كه‌سێكی تریش بریندار بووه‌. 

 

بەپێى ئامارەکانیش لە سەرەتاى ئەمساڵەوە، 201 چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون، هەروەها 8 هاوڵاتی كورد سزاى لەسێدارەدانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه‌.