گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوای سبەی

سبەینێ هەینی لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە

2021.04.01 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ هەینی لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە

ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم، سبەینێ هەینی کەشوهەوای هەرێم سەقامگیر دەبێت، بەڵام خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت بە خێرایی 15 بۆ 20 کم لە کاتژمێرێکدا و هەروەها لە ئێوارەدا ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە پەیجی فەرمیی خۆی (پێنجشەممە 1ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای (سپی ناوەراست) لەسەر ناوچەکانمان سبەی ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و کەش سەقامگیر دەبێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک بە تێکرای 3 بۆ 5 پلەی سلیزی پلەکانی گەرمی لە تەواوی ناوچەکان ڕوو لەنزمبوونەوە دەکاتەوە و خێرایی با ھەندێک کات بە رێژەیەکی مامناوەند چالاک دەبێت 15-20 کم/س بە ئاراستەی جیاجیا ."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ کاتی شەو ھەر لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە پێشبینی نمە باران دەکرێت تەنھا لەناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەتایبەت لە ناوچە سنوریەکاندا و بارینی بەفرێکی کەم لەکاتەکانی شەودا لە لوتکەی چیا بەرزەکاندا ."