گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نوێنەری یەکێتی لە لیژنەی دارایی پەیامێک سەبارەت بە گێڕانەوەی لێبڕینی موچە بڵاودەکاتەوە

2021.04.01 - 19:41
App store icon Play store icon Play store icon
نوێنەری یەکێتی لە لیژنەی  دارایی پەیامێک سەبارەت بە گێڕانەوەی لێبڕینی موچە بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

سەرکۆ گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بودجە و گێڕانەوەی لێبڕینی موچە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە لە بودجەدا حکومەت پابەند بکرێت بە گێڕانەوەی لێبڕینی موچە و پاشەکەوتی موچە بۆ فەرمانبەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرکۆ گەڵاڵی (پێنجشەممە 1ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، " وەک نوێنەرانی فراکسێونی یەکێتی لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان و لە پێناو چاکەی گشتی ده‌ست دەکەین بە فشارە ره‌واکانمان بۆ سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌پێناو جێکردنەوەی ئەم خاڵانەی خوارەوە لە بودجەی هەرێم، كه‌ داواكاریی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانن :

 

یەکەم/ جێبەجیکردنی یاسای بودجەی دەوڵەتی عێراق لە لایەن هەرێمەوە وه‌ك خۆی، بۆ ئەوەی هیچ بیانویه‌ک نەدەینە دەست بەغدا کە پشکی هەرێم نەنێریت.

 

دووەم/ چەسپاندنی دادپەروەری بۆ خەرجکردنی پارەی وەبەرهێنان بۆ هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، كاراكردنی لامه‌ركه‌زیی دارایی و نەهێشتنی جیاوازی و پەراوێزخستنی ناوچەیەکی دیاری کراوە لە بودجە دا.

 

سێیەم/ جێکردنەوەی بڕگەیەک لە پڕۆژەیاسای بودجە بۆ بە هەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست .

 

چوارەم/ حکومەت پابەندبکرێت بە پێدانی موچە لە کاتی خۆی و کۆتایی هێنانی بڕینی موچە، كه‌ پێویسته ئه‌م بڕگه‌یه‌ لە ماددەیەکی سەربەخۆ لە بودجە جێبەجیبکریت.

 

پێنجەم/ گەڕاندنەوەی لێبڕینی موچە بۆ مانگەکانی ١ و٢و٣ ساڵی ٢٠٢١ بۆ موچه‌خۆران.

 

شەشەم / حکومەتی هەرێم پابەند بکرێت بە جێبەجیکردنی ماددەی ١٣ له یاسای چاکسازی، کە تایبەته بە گەڕاندنەوەی پاشکەوتی موچە بۆ موچه خۆرانی هەرێمی کوردستان.