ناس کورد-
لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی بڕیاری داخستنی چەند شوێنێکی دەرکرد و بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی، هۆڵەكانی ئاهەنگگێڕان و پرسەكان و دانانی پرسە لە گەڕەكەكان بۆ ماوەی ئەم 10 ڕۆژە قەدەغەیە و هەروەها کافتریاکانیش لە کاتژمێر 9:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی دادەخرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی (پێنجشەممە 1ی نیسانی 2021) لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا بڕیاریداوە بە داخستنی سەرجەم یانەو كافتریا و چێشتخانەو رێستۆرانت و كافێ و چایخانەو كۆشك و دەستگێڕ و عەرەبانچییەكان لە کاتژمێر 9:00ی شەوەوە تاوەكو 6:00ی سەرلەبەیانی بۆ ماوەی 10 رۆژ.
ئەوەش هاتووە، هەر شوێن و جێگایەك پابەندنەبێت، رێكاری یاسایی بەرامبەری دەگرنەبەر.