گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار

پەسەندکردنی بودجە نرخی دۆلار بەرەو بەرزبوونەوە دەبات

2021.04.01 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
پەسەندکردنی بودجە نرخی دۆلار بەرەو بەرزبوونەوە دەبات

ناس کورد-

پەسەندکردنی بودجەی 201ی عێراق مشتومڕەکانی سەر دابەزاندنی نرخی دۆلاری بەرامبەر دینار کۆتایی پێهێنا و نرخی دراوە ئەمەریکییەکە بەرامبەر دینار لە بەرزبوونەوەدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە و لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر 146 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بەرامبەر 146 هەزار و 500 دینار بوو.

 

گەیشتنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەو نرخە، لەکاتێکدایە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هیچ کات نەگەیشتووەتە ئەو نرخە و لە دەوروبەری 145 هەزار مامەڵەی پێوەدەکرا، تەنانەت گەیشتە 142 هەزار دیناریش.

 

بەرزبوونەوەی دۆلار بۆ ئەو ئاستە بەرامبەر دینار لەدوای پەسەندکردنی بودجەی 2021ی عێراق دێت، کە شەوی ڕابردوو پەسەندکرا و ئەوەش مشتومڕەکانی دابەزاندنی نرخی دۆلاری کۆتایی پێهێنا، بەوەش نرخی دۆلار دەگاتە ئەو نرخەی کە لە بانکی ناوەندی بۆی داناوە.

 

لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق حکومەتی عێراق نرخی 100 دۆلاری بۆ 145 هەزار دینار بەرزکردەوە، ئەوەش لەپێناو پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە بودجە دروست دەبێت، بەوپێیەی عێراق نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت.