گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا هەڵوێستى خۆى لەسەر پەسەندکردنى بودجە و پشکى هەرێم راگەیاند

2021.04.01 - 16:40
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا هەڵوێستى خۆى لەسەر پەسەندکردنى بودجە و پشکى هەرێم راگەیاند

ناس کورد-

 

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا خۆشحاڵى خۆى نیشاندا بە پەسەندکردنى بودجە و پشکى هەرێم لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باڵیۆزخانەکە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئێستا عێراق دەتوانێت هەنگاو بنێت بۆ جێبەجێکردنى چاکسازییە ئابورییەکان کە دەبنە هۆى بەدیهاتنى خۆشگوزەرانی و ئاسایش.

 

باڵیۆزخانەى ئەمریکا هەروەها پیرۆزبایی لە شاندى هەرێمى کوردستان کردووە بەبۆنەى پەسەندکردنى پشکى هەرێم لە پڕۆژەى بودجەدا.

 

هەروەها هیواى خواستووە تێپەڕاندنى ئەو پڕۆژە یاسایە دەبێتە هۆی پەیوەندییەکی باشتر لە نێوان هەولێر بەغدا و ئابورییەکی جێگیرتر بۆ وڵات. 

 

رۆژى چوارشەممە 31 ى ئازارى 2021 پەرلەمانى عێراق پڕۆژەى بودجەى عێراقى پەسەندکرد، کە پشکى هەرێم تێیدا نزیکەى 12 ترلیۆن دینارە.