گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستەى بەهەرێمکردنى سلێمانى هەڵوەشاندنەوەى خۆى راگەیاند

2021.04.01 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەى بەهەرێمکردنى سلێمانى هەڵوەشاندنەوەى خۆى راگەیاند

ناس کورد-

 

دەستەى بەرهەرێمکردنى سلێمانى هەڵوەشاندنەوەى خۆى راگەیاند و ئاماژەى بەوەکرد، ئێستا کاتى ئەوەیە فشار لە کۆمسیۆن بکرێت بۆ ئەوەى کاتى ئەنجامدانى راپرسی دیاری بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیار عومەر ئەندامى دەستەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەرکەکانیان بەجێهێناوە و دەستەکە هەڵدەوەشێننەوە، تەنها چەند کەسێک وەک خۆبەخش دەمێننەوە بۆ تەواوکردنى رێکارەکانى تایبەت بە راپرسی لە کۆمسیۆن.

 

وتیشى لەئیستاوە دەزانن کە ئاستەنگیان بۆ دروستدەکرێت، بۆیە لەئیستاوە خۆیان بۆ ئەوە ئامادەکردووە و تیمێکى پارێزەر رادەسپێرن بۆ بەرگریکردن لە داواکانیان.

 

بەیار عومەر جەختیکردەوە بە هەرێمکردنى سلێمانى تاکە دەرچەى رزگاربوونى پارێزگاى سلێمانى یە، داواشى لە پەرلەمانتارانى بازنەى سلێمانى کرد رۆڵى خۆیان بگێڕن لەو بارەیەوە.

 

باسى لەوەشکرد، ئەوان قۆناغە سەختەکەیان تێپەڕاندووە کە کۆکردنەوەى واژۆ بووە، تەنها رێگە ئاسانەکە ماوە کە دانانى سندوقى راپرسییە لەلایەن کۆمسیۆنەوە.