گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وەزارەتی کشتوکاڵ: نرخی مریشک ناگاتەوە خوار دوو هەزار دینار

2021.04.01 - 14:55
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کشتوکاڵ: نرخی مریشک ناگاتەوە خوار دوو هەزار دینار

ناس کورد-

 

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، نرخى مریشک ناگاتەوە خوار دوو هەزار دینار، بەڵام لە نرخى ئێستاى کەمتر دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن حەمە كەریم (1ی نیسانی 2021) بە "ناس کورد"ى راگەیاند، کیلۆیەک گۆشتی مریشک لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکاندا نزیکەی 2 هەزارو 200 بۆ 2 هەزارو 250 دینار دەکەوێت لەسەر خاوەن کێڵگەکان.

 

وتیشى زۆرکات نرخەکان زۆر دادەبەزن یاخود زۆر بەرز دەبێتەوە ئەوەش پەیوەندی بە خواستەوە هەیە لەسەر مریشک، هەندێک کات وەرزەکانیش هۆکاری گۆڕانکاری نرخەکانن ئەمەش هۆکاری زیان گەیاندنە بە خاوەنی کێڵگەکان.

 

وتەبێژى کشتوکاڵ باسى لەوەشکرد، دەیانەوێت نرخەکان جێگیر بکەن بەجۆرێک خاوەن کێڵگەکان و هاووڵاتیانیش زیان نەکەن.

 

دەشڵێت "بۆ سەرەتای مانگی ڕەمەزان نرخی مریشک بەوجۆرەی ئێستا نابێت و کەمتر دەبێتەوە، بەڵام نرخەکەشی ناگاتەوە خوار دوو هەزار دینار وەکو پێشتر دەفرۆشرا، بەڵام نرخى ئێستاى دادەبەزێت و بەجۆرێک دەبێت لەتوانای هاووڵاتیان بێت".

 

لەچەند رۆژى رابردوودا نرخی کیلۆیەک مریشک بۆ 4 هەزارو 250 دینار بەرزبووەوە، بەڵام ئێستا نرخەکەی کەمبووەتەوە بۆ 3 هەزارو 750 دینار.