گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى وادەى ناردنى بەشە بودجەى سێ مانگى هەرێمى راگەیاند

2021.04.01 - 12:30
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى وادەى ناردنى بەشە بودجەى سێ مانگى هەرێمى راگەیاند

ناس کورد-

 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،  بڕیارە لەم مانگەدا حكومەتی عێراق بەشە بودجەی ھەرێم رەوانە بكات و ئەوەشى رەوانەی نەكردووە، رەوانەى بكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان سەبری ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ماڵپەڕى فەرمى حزبەکەى راگەیاند، لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە پشكی ھەرێمی كوردستان هەژمارە و پێویستە لەم مانگەوە بەغدا پشكی ھەرێم رەوانە بكات بۆ ھەر سێ مانگەكە.

 

وتیشى ئەو پرسە لە نێوان ھەردوو حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق یەكلا دەكرێتەوە، بەڵام بەپێی یاسای بودجە دەبێت، كە دەنگی لەسەر دراوە.

 

ڤیان سەبری دەڵێت پشكی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ئەمساڵ، زیاتر لە  ١٢ترلیۆن دینارە و مانگانەش پشكی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت.

 

رۆژى چوارشەممە 31 ى ئازارى 2021 پەرلەمانى عێراق پڕۆژەى بودجەى عێراقى پەسەندکرد، کە پشکى هەرێم تێیدا نزیکەى 12 ترلیۆن دینارە.

 

ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق (چوارشەممە 31ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، تێکڕاى پشکى هەرێمى کوردستان نزیکەى 12 ترليۆن دینارە، ئەگەر پشکى خۆى وەرگرێت لەگەڵ داهاتى ناوخۆیى ئەوا هەرێم دەتوانێت بەبێ لێبڕین موچەى فەرمانبەرانى بدات.  

  

وتیشى، لە 1ى 1ى 2021ەوە پرۆژە یاساى بودجە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و دەبێت لەو بەروارەوە جێبەجێ بکرێت و پشکى هەرێم بنێردرێت، هەروەها حکومەت پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنى پرۆژە یاساى بودجە چونکە دەبێتە یاسا.  

  

سەبارەت بەوەى کە هەرێم باشتربوو خۆى نەوتى خۆى بفرۆشێت یاخود لەگەڵ بەغدا بگاتە ڕێکەوتن سەفار باسى لەوەکرد، باشتر ئەوەبوو لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێکەوتن، چونکە ئەوە شەرعیەت دەدات بە هەرێمى کوردستان نەوتى خۆى بفرۆشێت، سەرجەم فراکسیۆنە ئامادەبووەکان هاوکاربوون بۆ دەنگدان بە پشکى هەرێمى کوردستان.