گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

قوباد تاڵەبانی باس لە دەستکەوتى ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەکات

2021.04.01 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی باس لە دەستکەوتى ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەکات

ناس کورد-

سەرۆکی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و تیایدا پابەندبوونى حکومەتى هەرێمى بە ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ بەغدا دوپات کردەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (1ى نیسانى 2021) لەمیانی وتارێکی ڤیدیۆیی ڕایگەیاند، پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراق دەرئەنجامی گفتوگۆیەکی درێژ بوو گەیشتنە ئەنجامی ڕێککەوتنیش لەنێوان هەرێم و بەغدا دەستکەوتی تاکە کەس و تاکە لایەن نییە بەڵکو دەستکەوتێکە بۆ هەموو ئەوانەی بەشداربوون لە گفتوگۆکان لە "سەرۆک کۆماری عێراق، ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و کوتلە کوردستانییەکان (هاوپەیمانی هیوا، یەکێتی و پارتی دیموکراتی کوردستان) و بەتایبەت لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە زۆر ماندووبوون لەم پرۆسەیەدا و لە هەرێمی کوردستان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت ڕۆژانە لەسەر خەت بوون لەگەڵمان لەگەڵ سەرجەم سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان و هەروەها شاندی هەرێمیش هۆکارێک بوون بۆ ڕێککەوتنەکان".

 

وتیشی "دەرئەنجامی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا کۆتایی ڕێگەکە نییە و دەستپێکی نوێیە و هیوادارین ئەمە ببێتە مایەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ لە نێوان هەردوولا.

 

جەختی لەوەشکردەوە، ئێمە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە پابەند دەبین بە یاساکە و داوای لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیش کرد لە هەرێمی کوردستان پەیوەندی بەلایەنە پەیوەندیدارەکانی فیدراڵی بکەن بۆ جێبەجێکردنی یاساکە.

 

جێگری سەرۆکی حکومەت هیواشی خواست لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ئەم گفتوگۆ و ڕێککەوتنەی کراوە مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکرێت و کێشەکان چارەسەر بکرێن و یەکڕیزی بۆ نێو ماڵی کورد بگەڕێتەوە.