کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد _ کۆمپانیاى (ڕوسنەفت)ى ڕوسى بەگەشبینیەوە باسى ئەوە دەکات بەنیازە ئەمساڵ پڕۆسەى پشکنینى نەوت لە هەرێمى کوردستان دەستپێبکات. . ئاژانسى هەواڵى (تاس)ى ڕوسى ئەوەى گواستەوە، ئێگۆر سێچین بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى ڕوسنەفتى ڕوسى لەمیانەى کۆبونەوەى هاوپشکەکانى کۆمپانیاکاکە ڕایگەیاندووە: "سورن لەسەر ئەوەى ساڵى 2019 دەستبکەن بە پڕۆسەى گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەى نەوت لەهەرێمى کوردستان ئەوەش لەپێناو مسۆگەرکردنى بەرهەمى داهاتوو". . ڕاشیگەیاندووە:"لەکێڵگەى بێجیڵ- ئاکرێ دەستیان کردووە بە بەرهەمهێنانى سەرەتایى نەوت لەچارەکى یەکەمى ئەمساڵدا". . بەپێى گرێبەستێک لەنێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان کراوە، لەبەرامبەر بنیاتنانى ژێرخانى بۆرى نەوت کۆمپانیاى ڕوسنەفت دەبێتە خاوەنى62% ژێرخانى تۆڕى بۆرى گواستنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان، هاوکات بە پێی گرێبەستى بەرهەمهێنانى هاوبەش ڕوسنەفت دەتوانێت وەبەرهێنان لە پێنج کێڵگەى نەوتى بکات. .