گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى تەندروستى ناو و شوێنى تاقیگەکانى پشکنینى کۆرۆناى لە پارێزگاکانى هەرێم ئاشکرا کرد

2021.03.31 - 22:08
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى ناو و شوێنى تاقیگەکانى پشکنینى کۆرۆناى لە پارێزگاکانى هەرێم ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم ناوى سەرجەم ئەو تاقیگانەى ئاشکرا کرد کە پشکنینى پەتاى کۆرۆنایان تێدا دەکرێت و داواش لە هاوڵاتیان دەکات لە ئەگەرى بەرکەوتنى توشبوو یاخود بونى گومان سەردانیان بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستى (چوارشەممە، 31ى ئازارى 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار، داواش لە هاوڵاتیان دەکات لەئەگەرى بەرکەوتنى توشبوو و یاخود بوونى گومان سەردانى تاقیگەکان بکەن و ناوى سەرجەم ئەو تاقیگانەشى ئاشکرا کردووە کە لە پارێزگاکانى هەرێم بونیان هەیە.



دەقى ڕاگەیەندراوەکە

 

هاوڵاتی بەڕێز ...

 

ئەگەر گومانی بوونی نیشانەت هەبوو یان بەرکەوتەی تووشبووانی کۆڕۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکە.

 

پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار.

 

تکایە پشکنین بکە لە یەکێک لەم تاقیگانەی (حکومی) خوارەوە کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێ ده‌کرێت له‌ کەرتی گشتی (حکومی):

 

پارێزگای هه‌ولێر:

 

نەخۆشخانەی فریاکه‌وتنی ناوه‌ند/ سه‌نته‌ری شار.

نەخۆشخانەی ئیماڕاتی/ سەنتەری شار.

تاقیگه‌ی تەندروستی گشتی ناوەندی/ سه‌نته‌ری شار.

بنکەی تەندروستی مەلا فندی/ سه‌نته‌ری شار.

بنکه‌ی ته‌ندروستی زانکۆ/ بۆ سه‌فه‌رکردن/ سه‌نته‌ری شار.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر/ سەنتەری شار.

سۆران/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.

شه‌قلاوه‌/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.

بارزان (نه‌خۆشخانه‌ی بلێ).

پیرمام/ نه‌خۆشخانه‌ی پیرمام.

چومان/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.

 

پارێزگای سلێمانی:

 

کلینیکی عەلی ناجی/ سەنتەری شار.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی/ سەنتەری شار.

کلینیکی شەهید سیف الدین/علی کمال/ سەنتەری شار.

نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ/ سەرچنار

نەخۆشخانەی شار/سەنتەری شار.

نەخۆشخانەی د.جمال/ سنتەری شار.

نەخۆشخانەی هیوا/ سەنتەری شار.

نەخۆشخانەی شەهید هێمن/ سەنتەری شار.

نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ/ سەنتەری شار.

نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوون/سەنتەری شار.

ده‌ربه‌ندیخان/ ن. شەهید تۆفیق.

چەمچەماڵ/ تاقیگەی ناوەندی.

 

پارێزگای دهۆک:

 

بنکەی خۆپاراستنی تەندروستی/ سەنتەری شار.

نه‌خۆشخانەی ئازادی/ سه‌نته‌ری شار.

نه‌خۆشخانەی فریاکەوتن/ سه‌نته‌ری شار.

نه‌خوشخانەی هـێڤي منداڵان/ سه‌نته‌رى شار.ش

بنکەی کاڤین/ بۆ سەفەرکردن/ سەنتەری شار.

ئاکرێ/ نەخۆشخانەی گوڵان.

بەردەڕەش/ بنکەی تەندروستی خازر.

شێخان/ نه‌خۆشخانەی شێخان.

سیمێڵ/ بنکەى ته‌ندروستى گوڵان.

زاخۆ/ نه‌خۆشخانەی فریاکەوتن.

ئامێدی/ نه‌خۆشخانەی ئامێديى.

فیشخابوور/ بنکەی فيشخابوری سنوریی.

سەرزێڕی/ بنکەی سه‌رزێڕێ ی سنوریى.

 

پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌:

 

نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌ڵه‌بجه.

گه‌رمیان:

نەخۆشخانەی قەڵا.

ڕاپه‌رین:

تاقیگه‌ی ناوه‌ندی ڕانیه‌.

کۆیه‌:

تاقیگه‌ی ناوه‌ندی کۆیه.

وەزارەتی تەندروستی

31 ئازار 2021