گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خواکورک؛ پەکەکە کوژرانى حەوت سەربازى تورکیاى ڕاگەیاند

2019.06.04 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
خواکورک؛ پەکەکە کوژرانى حەوت سەربازى تورکیاى ڕاگەیاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە)ى باڵى سەربازى پەکەکە، دواهەمین زانیارییان لەبارەى شەڕو پێکدادانەکانى خواکورک بڵاوکردەوە و ئاماژە بە کوژرانى حەوت سەربازى تورکیا دەکەن. . بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکەى هەپەگە، ڕۆژ 2ى حوزەیران هێزەکانیان له‌ دژی سه‌ربازانی توركیا له‌ گوندی جلبر-ى سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێراوا چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوە له‌ چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی تورك و چەکدارێکى گروپی جه‌بهه‌ی شامیه‌ كوژران و 2 سه‌ربازی توركیاش برینداربوون، هەمان ڕۆژ چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنی له‌ گوندی سه‌ید عه‌لیی سه‌ر به‌ شاری مارع ئه‌نجامدراوە و چەکدارێکى سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا  كوژراوە. . هەر بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە، هێزه‌كانیان چالاكییه‌كی به‌رفر‌وانیان له‌ دژی بنكه‌یه‌كی فه‌یله‌قی شام له‌ گوندی كه‌باشینی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێراوا ئه‌نجامدا، له‌ چالاكییه‌كه‌دا بنكه‌كه‌ ڕووخێنرا، 3 چەکدار كوژران و 4ى تریش بریندار بوون. . ڕاگەیەنراوەکەى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە)ى باڵى سەربازى پەکەکە ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، له‌ هه‌مان ڕێكه‌وتدا چالاکیەکیان له‌ دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی چەکدارانى جه‌بهه‌ی وه‌ته‌نیه‌ له‌ ناوچه‌ی جندرێس ئه‌نجامداوە و له‌ چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ ته‌قێنرایه‌وه‌ و سەربازێک کوژراوە. .