گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى ئەوقاف بڕیاردا ’مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان دادەخرێن’

2021.03.31 - 20:46
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى ئەوقاف بڕیاردا ’مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان دادەخرێن’

ناس کورد-

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێم بەهۆى هەڵکشانى ڕێژەى توشبوون بە کۆرۆنا بڕیارى داخستنى مزگەوت و شوێنە ئاینییەکانیدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "ئاماژە بە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێکەوتی ٣٠⁄ ٣⁄ ٢٠٢١، لەبەر زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، وە لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز و خۆشەویست. بڕیار درا:

 

سەرجەم شوێنە ئاینیەکان لە (مزگەوت و تەکیە و کلێسا و پەرستگا و هەموو شوێنە ئاینیەکانی تر) لە ڕۆژی پێنجشەممە ( ٢٠٢١/٤/١) تاوەکو ڕۆژی شەممە (٢٠٢١/٤/١٠) پێش ھاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دابخرێن و ڕێگە بەھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی وکۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت، ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن و شوێنەکانی تر کەماوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە داخراون، داوا لەمامۆستایانی بەڕێزی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نوێژخوێنان و ئاینەکانی تردەکەین، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن.