گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وادەى ناردنى پشکی هەرێم لە بودجەى عێراق ئاشکرا دەکرێت  

2021.03.31 - 19:58
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى ناردنى پشکی هەرێم لە بودجەى عێراق ئاشکرا دەکرێت  

ناس کورد-

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە ئاشکرا دەکات و راشیگەیاند، مادەی 11ی بودجەی عێراق کە تایبەتە بەپشکی هەرێمی کوردستان دەنگی لەسەر دراوەو ئەوەی ماوەتەوە دەنگدانە بە کۆی پرۆژە یاساکە کە چاوەڕواندەکرێت ئەمشەو دەنگی لەسەر بدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (31ی ئازاری 2021) لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مادەی 11ی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق کە تایبەت بوو بە پشکی هەرێمی کوردستان پەسەندکرا ئەوەی ماوەتەوە دەنگدانە بەکۆی پرۆژە یاساکە و بۆ ئەوەش چاوەڕواندەکرێت ئەمشەو دەنگ بە کۆی پرۆژە یاساکە بدرێت.

 

وتیشی "پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق بە 12.67% دیاریکراوە کەدەکاتە 9-10 ترلیۆن و ماوەی مانگێکی دەوێت تاوەکو لە وەزارەتی داراییەوە ڕێنماییەکانی دەردەچێت و دواتر ئەو بڕە دەگاتە هەرێمی کوردستان".