گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەنگ لەسەر مادەى11ى بودجە تایبەت بە هەرێمى کوردستان درا

2021.03.31 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
دەنگ لەسەر مادەى11ى بودجە تایبەت بە هەرێمى کوردستان درا

ناس کورد-

پەرلەمانى عێراق لە دانیشتنى تێپەڕاندنى بودجەدا دەنگى لەسەر مادەى11ى تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستاندا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشار کیکى، جێگرى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق بە "ناس کورد"ى راگەیاند "ماددەى 11ى تایبەت بە هەرێمى کوردستان لە بودجەى عێراقدا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا". 

 

پەرلەمانى عێراق بە ئامادەبوونى 215 پەرلەمانتار دانیشتنى تایبەتى لەسەر بودجەى گشتى دەستپێکرد.  

  

پێشتر کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە کە یەکێک لە بڕگەکان دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021.    

  

بەپێی کارنامەکە، بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، بڕگەی دووەمیش تایبەتە بە دەنگدان لەسەر داوایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان کە لەلایەن 172 پەرلەمانتارەوە پێشکەش کراوە.    

  

لەئێستادا حەلبوسی و جێگرەکانی و فراکسیۆنەکانی سائیرون و حیکمە و فراکسیۆنە کوردییەکان و چەند فراکسیۆنێکی تر لەناو هۆڵی پەرلەماندان.