کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نووسینگەى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق رایدەگەیەنێت "سبەینێ یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانە". . لە راگەیەندراوێکى نووسینگەى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق ئاماژە بەوە کراوە، ئێوارەى ئەمڕۆ (سێشەممە) لەچەند ناوچەیەکى جیاوازى عێراق و وڵاتى دراوسێ بەچاو مانگ بینراوە و بەو پێیەش بەیانى (چوارشەممە) یەکەم رۆژى مانگى شەوالە و هەروەها یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانیشە. . راگەیەندراوەکەى نووسینگەکەى سیستانى لە کاتێکدایە کە دوێنێ وەقفى سونى عێراق ئەمڕۆ (سێشەممە)ى کردە یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان. .