ناس کورد-
فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا دانیشتنى پەرلەمانى بۆ پەسەندکردنى بودجە جێهێشت و چەند داواکارییەکیان خستەڕوو بۆ دەنگدان بە بودجە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەرلەمانى عێراق بە ئامادەبوونى 215 پەرلەمانتار دانیشتنى تایبەتى لەسەر بودجەى گشتى دەستپێکرد.
پێشتر کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە کە یەکێک لە بڕگەکان دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021.
بەپێی کارنامەکە، بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، بڕگەی دووەمیش تایبەتە بە دەنگدان لەسەر داوایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان کە لەلایەن 172 پەرلەمانتارەوە پێشکەش کراوە.
لەئێستادا حەلبوسی و جێگرەکانی و فراکسیۆنەکانی سائیرون و حیکمە و فراکسیۆنە کوردییەکان و چەند فراکسیۆنێکی تر لەناو هۆڵی پەرلەماندان.