ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى کورد رایگەیاند، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەناو هۆڵى پەرلەماندان و دەنگ بە پڕۆژە یاساى بودجە دەدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەیادە نەجار پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لیدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ (رووداو) (31ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، ئامادەبوونی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەسەرو 215 پەرلەمانتارەو نیسابی یاساییەو ئەوانەی بەشداری دانیشتنەکەیان نەکردووە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا، فراکسیۆنی هاوپەیمانی فەتح نیوەیان بەشدارن و نەهجی وەتەنیش بەشدارییان نەکردووەو لەسەر هەندێک بابەت سەرنجیان هەیە لەوانەی (قەرزی دەرەکی و نرخی دۆلار بەرانبەر دینار).
باسی لەوەشکرد، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەشدارن لە دانیشتنەکە لەگەڵ فراکسیۆنی سائیرون و سەرجەم فراکسیۆنە سوننەکان پێشتر ڕێککەوتنی کۆتایی کراوە بۆ دەنگدان بە یاسای بودجەی 2021ی عێراق.
پەرلەمانتارەکەی پارتی جەختی لەوەشکردەوە، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەنگ بەو مادەیە دەدەین کە تایبەتە بەهەرێمی کوردستان کێشەمان لەگەڵ مادەکەدا نەماوە.