گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەستکاریکردنى چەند مادەیەکى بودجە لە بەرژەوەندى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان (وێنە)

2021.03.31 - 16:18
App store icon Play store icon Play store icon
دەستکاریکردنى چەند مادەیەکى بودجە لە بەرژەوەندى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان (وێنە)

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاندن لە بودجەى گشتى عێراقدا چەند مادەیەکیان دەستکارى کردووە کە لەبەرژەوەندى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستانە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (31ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە رایگەیاند "بەشێک لەو مادانەی لە لیژنەی دارایی لە بەرژەوەندەی موچەخۆر و فەرمانبەر و فەرمانگە فیدرالییەکانی هەرێم داخلمان کردون و داکۆکیان لێدەکەین کە پەسەند بکرێن.

 

لە یەکێک لە مادەکاندا کە نوێیە هاتووە، لەسەر وەزارەتى دارایى پێویستە پلە وەزیفییەکان و پارەى دابینکراو لە خشتەى هێزى کار لە هەرێمى کوردستان لە بەڕێوەبەرایەتیەکانى (ڕەگەزنامە و بەنداوەکان و کەشوهەوا) بگوازێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە ڕەسەنەکانیان لە خشتەى هێزى کارى وەزارەتى دارایى فیدراڵى، ئەوەش دواى وەرگرتنى ڕەزامەندى وەزارەتى دارایى فیدراڵ و وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان.

 

لە بڕگەیەکى تردا ئاماژە بەوەدراوە، لەسەر هەرێمى کوردستان پێویستە میلاکى ڕاستەقینەى پێکهاتەکانى (مەدەنى - سەربازى) ڕادەستى وەزارەتى دارایى فیدراڵى بکات، ئەوەش دواى وردبینى دیوانى چاودێرى دارایى فیدراڵى بە تەنسیق لەگەڵ دیوانى چاودێرى دارایى هەرێم، ئەویش بەپێى ڕیزبەندى پلە و ناونیشانى وەزیفى و ڕەگەز.

 

جەختلەوەشکراوەتەوە، هەرێمى کوردستان ناچار دەکرێت موچەى فەرمانبەران بدات ئەوەش لە چوارچێوەى ئەو شایستەى بڕیارى لێدراوە بە پاڵپشتیەکانى بودجەى هەرێم، هەروەها ئەوەش پێش هەر فەرمانێکى تر بۆ دابینکردنى هەر خەرجیەکى تر لە پرۆژە یاساى بودجە.