ناس کورد-
لیژنەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا 13 بڕیار و ڕێنمایی لەبارەی ڕیکارەکانی تایبەت بە ڕووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە و ئاشکراشی دەکات، دەبێت هەموو چالاکی و کۆڕ و کۆبوونەوەکان ڕابگیرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (31ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، لەدوای کۆبوونەوەی لیژنەکە بڕیارداوە تاوەکو سێ ڕۆژ ڕێنمایی ئیلزامی دەدەنە هاووڵاتیان بۆ بەستنی ماسک دوای ئەوەش رێککاری پێویست لەگەڵ ئەوکەسانە دەگیرێتەبەر کە بەکاری ناهێنن.