گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆتا داڕشتنی بڕگەی تایبەت بە پشکی هەرێم لە بودجەدا بڵاوکرایەوە

2021.03.31 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
کۆتا داڕشتنی بڕگەی تایبەت بە پشکی هەرێم لە بودجەدا بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کۆتا داڕشتنى پڕۆژەى بودجەى بڵاوکردەوە، لەناویاندا ماددەى تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ماددەى 11 ى پڕۆژەکە، شایستەکانى نێوان هەرێم و بەغدا لە اڵانى 2004-2020 پاکتاو دەکرێت پاش هەماهەنگى نێوان دیوانى چاودێرى دارایی هەردوولا، بۆ وردبینیکردنیان ئەویش بە ئەژمارکردنى شایستەکانى هەرێم بۆ ئەو ساڵانە بەپێی ژمێرەى کۆتایی (حساباتى خیتامى) کە دیوانى چاودێرى دارایی فیدراڵى پشتڕاستى بکاتەوە.

 

هەروەها خەرجى کردەیی ئەژماردەکرێت پاش لێدەرکردنى خەرجى سیادى، وە ئەوەى بۆ هەرێم خەرجکراوە لەخەرجى سیادى لە یاساکانى بودجەى 2014-2019.

 

هەر بەپێی ماددەکە، حکومەتى هەرێم پابەند دەبێت بە بەرهەمهێنانى نەوت لە کێڵگەکانى خۆى بە برێک کە کەمتر نەبێت لە 460 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە، پاشان بڕى پێویست بۆ پارەدارکردنى خەرجییەکانى بەرهەمهێنان و گواستنەوە و بەگەڕخستن جیابکرێتەوە بەپێی ئەو داتایانەى پێشکەش دەکرێن، لەگەڵ بڕى بەکارهێناو بۆ ناوخۆ، هەروەها بڕى تەرخانکراو بۆ پترۆدۆلار بەجۆرێک بڕى داهاتى رادەستکراو لە فرۆشى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە کەمتر نەبێت بە نرخى سۆمۆ. ئەم بڕگەیە بەهەماهەنگى وەزارەتى نەوت و سامانە سروشتییەکان جێبەجێدەکرێت.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، حکومەتى هەرێم پابەنددەکرێت بە رادەستکردنى داهاتى نانەوتى بەبەغدا بەپێی یاساى کارگێڕى فیدراڵى دارایی بەجۆرێک دیوانى چاودێرى بەهەماهەنگى لەگەڵ چاودێرى دارایی هەرێم وردبینى بکەن لە داهاتەکان.

 

هەروەها قەرزەکانى بانکى بازرگانى عێراقى لەگەردنى هەرێمە و پاکتاو دەکرێن، وەزارەتى دارایی ئەو قەرزانە دەکاتە خشتەیەکى مانگانە.

 

جەختیشکراوەتەوە، حکومەتى فیدراڵى پابەندە بە رادەستکردنى شایستە داراییەکانى حکومەتى هەرێم پاش ئەوەى هەرێم بڕگەکانى دیکە جێبەجێ دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتى هەرێم پابەندە بەوەى میلاکاتى فەرمانبەرانى مەدەنى و سەربازى بە پلە و ناونیشانى وەزیفییەوە بەپێی رەگەز و بەتاڵ و پڕکراوە رادەستى بەغدا بکات، پاش وردبینکردنى لەلایەن چاودێرى دارایی هەردوولا لەماوەیەکدا کە لە 30 حوزەیرانى 2021 تێپەڕ نەکات.

 

هەر بەپێی ماددەکە، حکومەتى هەرێم پابەندە بە خەرجکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەو بڕە پارەیەى بۆى تەرخانکراوە بەر لەهەر خەرجییەکى تر.

me_ga.php?id=3040