گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی کوردستان سزای کازم فاروقی دا

2021.03.31 - 14:46
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان سزای کازم فاروقی دا

ناس کورد-

پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا بە سزادانی کازم فاروق، سەرۆکى فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە بێبەشکردنی لە بەشداریی دانیشتنەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمان لە کۆبوونەوەى پەرلەماندا ڕایگەیاند، بەدەنگى 73 پەرلەمانتار بڕیاریانداوە کازم فاروق لە دانیشتنەکانى پەرلەمان بێبەش بکەن، تا ئەو کاتەى داواى لێبوردن دەکات.

 

وتیشى، "بۆ ئەوەى نەبێتە پاڵەوان ڕایدەگەیەنین کە ئەو پێڵاوەکانى نەگرتووەتە سەرۆکایەتى پەرلەمان، بەڵکو گرتویەتییە بەردەمى خۆى".

 

هاوکات کازم فاروق، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان تایبەت بە ناس کوردی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەى ئاگاداری وردەکاریی بڕیارەکە نییە، جارێک هیچ قسەیەک ناکات.

 

لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەماندا کازم فاروق پێڵاوى گرتە ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمان، دواى ئەوەى سەرۆکى پەرلەمان نەیهێشت قسەکانى تەواو بکات.  

 

کازم فاروق لە دانیشتنەکەدا باسى لەدۆخى دارایی کرد و سەرۆکایەتى پەرلەمانى تۆمەتبارکرد بەوەى پەیڕەوى ناوخۆیان قۆستووەتەوە بۆ رێگریکردن لە قسەى پەرلەمانتاران.  

لەبەرانبەردا ڕێواز فایەق وەڵامیدایەوە و پێی وت کە دەزانێت مایکى لەخۆى بەستووە و قسەکان تۆماردەکات، پاشان کازم فاروق پێڵاوى گرتە سەرۆکى پەرلەمان و چووە دەرەوەى هۆڵى دانیشتنەکە و سەرۆکى پەرلەمانیش رایگەیاند کازم فاروق ناتوانێت بگەڕێتەوە دانیشتنەکە و بەو کردەوەیەى پێناسەى خۆى کردووە.  

  

رێواز فایەق وتیشى، "ئەگەر ئەو پێڵاوە بەشەخسى بۆ سەرۆکى پەرلەمان لێی قبوڵدەکەم، ئەگەر بۆ پەرلەمانیشە لێى نابورم".  

  

دواى چونەدەرەوەى کازم فاروق لەدەرەوەى پەرلەمان کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیى ئەنجامدا و بەپێی پەتى پەرلەمانى جێهێشت.